لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 138

138
هی داویده‌.
1 به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م. له‌ به‌رده‌م خوداوه‌ندكان په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم.
2 به‌رامبه‌ر په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، بۆ میهره‌بانی و ڕه‌وات. چونكه‌ وشه‌ و ناوی خۆت به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.
3 ئه‌و ڕۆژه‌ی هاوارم بۆ تۆ كرد به‌ده‌نگمه‌وه‌ هاتیت. ئازا و بوێرت كردم.
4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو پاشاكانی سه‌ر زه‌وی سوپاست ده‌كه‌ن، چونكه‌ وشه‌ی زاری تۆیان بیست.
5 په‌سنی به‌سه‌ر ڕێگاكانی په‌روه‌ردگاردا ده‌ڵێن، چونكه‌ شكۆی په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌.
6 چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌رزه‌ و ده‌ڕوانێته‌ كه‌سی بێ فیز، به‌ڵام لووتبه‌رزان له‌ دووره‌وه‌ ده‌ناسێت.
7 ئه‌گه‌ر به‌نێو ته‌نگانه‌شدا بڕۆم ده‌مژیێنیت. ده‌ست درێژ ده‌كه‌یت به‌سه‌ر تووڕه‌یی دوژمنانم، به‌ ده‌ستی ڕاستت ڕزگارم ده‌كه‌یت.
8 په‌روه‌ردگار به‌رگریم لێ ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، میهره‌بانیه‌كه‌ت جاویدانیه‌‌. واز له‌كاره‌كانی ده‌ستت مه‌هێنه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 138: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە