زەبوورەکان 1:29-11
زەبوورەکان 1:29-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی خودا پێشكه‌شی په‌روه‌ردگاری بكه‌ن، شكۆمه‌ندی و هێز پێشكه‌ش به په‌روه‌ردگار بكه‌ن. شكۆمه‌ندی ناوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به په‌روه‌ردگار بكه‌ن. له شكۆی پارساییدا كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار ببه‌ن. ده‌نگی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئاوه‌كانه. خوداوه‌ندی شكۆمه‌ندی تریشقه ده‌دات. په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئاوه زۆره‌كاندایه. ده‌نگی په‌روه‌ردگار به هێزه. ده‌نگی په‌روه‌ردگار به شكۆیه. ده‌نگی په‌روه‌ردگار دره‌ختی ئورز ده‌شكێنێت، په‌روه‌ردگار ئورزه‌كانی لوبنان ده‌شكێنێت، وا ده‌كات لوبنان وه‌ک گوێره‌كه ڕا بكات و سه‌ریۆنیش وه‌ک جوانه‌گای كێوی. ده‌نگی په‌روه‌ردگار چه‌خماخه ده‌دات به گڕی ئاگره‌وه. ده‌نگی په‌روه‌ردگار بیابان ده‌له‌رزێنێت، په‌روه‌ردگار بیابانی قادێش ده‌له‌رزێنێت. ده‌نگی په‌روه‌ردگار دار به‌ڕو لوول ده‌كات و دارستانه‌كان ڕووت ده‌كاته‌وه. له‌نێو په‌رستگاكه‌یدا هه‌مووان ده‌ڵێن: “شكۆمه‌ندی”. په‌روه‌ردگار به ته‌ختی پاشاییه‌وه، له‌سه‌ر لافاو داده‌نیشێت، په‌روه‌ردگار وه‌ک پاشا تاهه‌تایه له‌سه‌ر ته‌خت داده‌نیشێت. په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی به گه‌له‌كه‌ی ده‌به‌خشێت. په‌روه‌ردگار به ئاشتیه‌وه گه‌له‌كه‌ی داڕشت ده‌كات.
زەبوورەکان 1:29-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان. ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە، خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات، یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات. دەنگی یەزدان بە هێزە، دەنگی یەزدان بە شکۆیە. دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت، یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت، وا دەکات لوبنان وەک گوێرەکە ڕابکات و حەرمۆنیش وەک جوانەگای کێوی. دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات بە بروسکە و تریسکەوە. دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت یەزدان بیابانی قادێش دەلەرزێنێت. دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە. لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!» یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت، یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت. یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت، یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.