لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 8:42-11 - Compare All Versions

زەبوورەکان 8:42-11 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ ڕۆژ په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ی ئاراسته‌ ده‌كات، به‌ شه‌ویش ستایشی ئه‌و له‌ لای منه‌، نوێژێكه‌ بۆ خودای ژیانم. خودا، كه‌ تاشه‌به‌ری منه‌، پێی ده‌ڵێم: “بۆچی له‌ یادت كردم؟ بۆچی به‌ خه‌مه‌وه‌ بچه‌وسێمه‌وه‌ به‌ ده‌ست دوژمنانم؟” به‌ تێكشكانی ئێسقانه‌كانم ناحه‌زانم توانجم تێده‌گرن، به‌ درێژایی ڕۆژ پێم ده‌ڵێن: “كوا خوداكه‌ت؟” ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنیت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 42 PNTZS

زەبوورەکان 8:42-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بە ڕۆژ یەزدان خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی ئاراستە دەکات، بە شەویش سروودی ئەو لەسەر لێومە، نوێژێکە بۆ خودای ژیانم. خودا، کە تاشەبەردی منە، پێی دەڵێم: «بۆچی لە یادت کردووم؟ بۆچی دەبێت بناڵێنم، بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟» بە تێکشکانی ئێسقانەکانم ناحەزانم توانجم تێدەگرن، بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟» ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 42 KSS