لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 42

42
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. هۆنراوه‌یه‌كی كوڕانی قۆڕه‌حه‌
1 چۆن ئاسک به‌ په‌رۆشه‌ بۆ ئاوی ڕووبار، گیانی منیش به‌ په‌رۆشه‌ بۆ تۆ، خودایه‌.
2 گیانم تینووی خودایه‌، خوداوه‌ندی زیندوو. كه‌ی بێم و ڕووبه‌ڕووی خودا ببم؟
3 شه‌و و ڕۆژ فرمێسكه‌كانم بوون به‌ خۆراكم، له‌ كاتێكدا هه‌موو ڕۆژێک پێم ووترا: “كوا خوداكه‌ت؟”.
4 هه‌ناوم ده‌توێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی دێته‌وه‌ یادم: چۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌ڕۆیشتین، به‌ره‌و ماڵی خودا پێشڕه‌ویيانم ده‌كرد، به‌ ده‌نگی په‌سنی و سوپاسه‌وه‌، له‌نێو كۆمه‌ڵی جه‌ژنگێڕان.
5 ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.
6 خودایه‌، گیانم غه‌مباره‌ له‌ ناخم، بۆیه‌ یادت ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ زه‌ویی یوردنه‌نه‌وه‌، له‌ چیاكانی حه‌رمۆنه‌وه‌، له‌ كێوی میچعاره‌وه‌.
7 قووڵایی بانگی قووڵایی ده‌كات، به‌ ده‌م خوڕه‌ی تاڤگه‌كانته‌وه‌، هه‌موو شه‌پۆله‌كانت و ته‌وژمه‌كانت به‌سه‌رمدا كه‌وتوون.
8 به‌ ڕۆژ په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ی ئاراسته‌ ده‌كات، به‌ شه‌ویش ستایشی ئه‌و له‌ لای منه‌، نوێژێكه‌ بۆ خودای ژیانم.
9 خودا، كه‌ تاشه‌به‌ری منه‌، پێی ده‌ڵێم: “بۆچی له‌ یادت كردم؟ بۆچی به‌ خه‌مه‌وه‌ بچه‌وسێمه‌وه‌ به‌ ده‌ست دوژمنانم؟”
10 به‌ تێكشكانی ئێسقانه‌كانم ناحه‌زانم توانجم تێده‌گرن، به‌ درێژایی ڕۆژ پێم ده‌ڵێن: “كوا خوداكه‌ت؟”
11 ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنیت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 42: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە