په‌سنییه‌كان 43
43
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده.
1 خودایه دادوه‌ریم بۆ بكه، پارێزگاریم لێ بكه له نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ به‌زه‌یی، له كه‌سی فێڵباز و سته‌مكار ده‌ربازم بكه.
2 چونكه تۆ خودا و قه‌ڵای منی. بۆ ڕه‌تت كردمه‌وه؟ بۆچی به خه‌مباریه‌وه ڕێ بكه‌م به‌ده‌ست چه‌وساندنه‌وه‌ی دوژمنانم؟
3 ڕووناكی و ڕه‌وای خۆت بنێره، ئه‌وان ڕابه‌رایه‌تیم ده‌كه‌ن و ده‌مهێنن بۆ كێوی پارسات، بۆ نشینگه‌كه‌ت.
4 ئه‌وسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، به عووده‌وه سوپاست ده‌كه‌م خودایه، خوداوه‌ندی من.
5 ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 43: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧