لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:46-11

زەبوورەکان 1:46-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودا په‌ناگا و هێزمانه‌. له‌ ته‌نگانه‌دا به‌هاناوه‌ دێت، هه‌میشه‌ به‌هێزه‌. بۆیه‌ ترسمان نییه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ویش بله‌رزێت، ئه‌گه‌ر چیاكانیش بكه‌ونه‌ نێو قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه‌شی بجۆشێت و كه‌ف بكات، چیاكانیش له‌ سه‌ركێشی ئه‌و بله‌رزن. سیلاه‌. ڕووبارێک هه‌یه‌ جۆگه‌كانی شاری خودا شاد ده‌كات، نیشینگه‌كانی پارساكه‌ی هه‌ره‌به‌رزه‌. خودا له‌ ناوه‌ڕاستدایه‌، بۆیه‌ هه‌رگیز ناكه‌وێت. له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یاندا خودا یارمه‌تی ده‌دا. نه‌ته‌وه‌كان هه‌ڵده‌چن و شانشینه‌كان ده‌كه‌ون. خودا ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه‌ و زه‌وی ده‌توێته‌وه‌. په‌روه‌ردگاری سوپاسالار له‌گه‌ڵمانه‌، خودای یاقوو په‌ناگامانه‌. سیلاه‌. وه‌رن سه‌یری كرده‌وه‌كانی خودا بكه‌ن، چۆن وێرانه‌كانی به‌سه‌ر زه‌ویدا هێناوه‌. جه‌نگه‌كان ڕاده‌گرێت تا ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی. كه‌وانه‌كان ده‌شكێنێت و ڕمه‌كان پارچه‌ پارچه‌ ده‌كات. گالیسكه‌كان به‌ ئاگر ده‌سووتێنێت. بوه‌ستن، بزانن كه‌ من خودام. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا پایه‌م به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزده‌بمه‌وه‌. په‌روه‌ردگاری سوپاسالار له‌گه‌ڵمانه‌، خودای یاقوو په‌ناگامانه‌. سیلاه‌.

زەبوورەکان 1:46-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت. بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە، ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات، چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن. ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا شاد دەکات، ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە. خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت، لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت. نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون، خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە. یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە، خودای یاقوب پەناگامانە. وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن، ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە. جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان، کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات، گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت. «هێوربنەوە، بزانن کە من خودام، لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە، لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.» یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە، خودای یاقوب پەناگامانە.