زەبوورەکان 1:46-5
زەبوورەکان 1:46-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا په‌ناگا و هێزمانه. له ته‌نگانه‌دا به‌هاناوه دێت، هه‌میشه به‌هێزه. بۆیه ترسمان نییه ئه‌گه‌ر زه‌ویش بله‌رزێت، ئه‌گه‌ر چیاكانیش بكه‌ونه نێو قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه‌شی بجۆشێت و كهف بكات، چیاكانیش له سه‌ركێشی ئه‌و بله‌رزن. سیلاه. ڕووبارێک هه‌یه جۆگه‌كانی شاری خودا شاد ده‌كات، نیشینگه‌كانی پارساكهی هه‌ره‌به‌رزه. خودا له ناوه‌ڕاستدایه، بۆیه هه‌رگیز ناكه‌وێت. له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یاندا خودا یارمه‌تی ده‌دا.
زەبوورەکان 1:46-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت. بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە، ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات، چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن. ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا شاد دەکات، ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە. خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت، لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.