لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:48-14

زەبوورەکان 1:48-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌ و شایانی سوپاسی زۆره‌، له‌ شاری خوداوه‌ندمان، له‌ كێوی پارسای خۆی. كێوی سیهیۆن جوانه‌ له‌ به‌رزییدا، خۆشیی هه‌موو زه‌وییه‌، وه‌ک لوتكه‌ی باكوور، شاری پاشای گه‌وره‌یه‌. خودا له‌نێو قه‌ڵاكانی وه‌ک په‌ناگه‌یه‌ک ناسراوه‌. ئه‌وه‌تا پاشاكان كۆبوونه‌وه‌، ئه‌وه‌تا هه‌موویان هاتنه‌ پێشه‌وه‌. كه‌ بینییان تاسان، به‌ ترسه‌وه‌ هه‌ڵاتن. له‌وێ‌ له‌رزیان لێهات، ژانیان گرت وه‌ک ژن له‌ كاتی منداڵبوون. وه‌ک كه‌شتییه‌كانی ته‌رشیش تێكت شكاندن، به‌ بای خۆرهه‌ڵات ته‌فروتونات كردن. هه‌ر وه‌ک بیستمان، ئاواش بینیمان له‌ شاری په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، له‌ شاری خوداوه‌ندمان. خودا تاهه‌تایه‌ ده‌یچه‌سپێنێت. سیلاه‌. خودایه‌، له‌ ناوه‌ندی په‌رستگاكه‌تدا بیر له‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌. خودایه‌، وه‌ک ناوت ستایشت ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی. ده‌سته‌ ڕاستت پڕه‌ له‌ چاكخوازی. كێوی سیهیۆن شادمان ده‌بێت، گونده‌كانی ئیهوود دڵخۆش ده‌بن به‌هۆی حوكمه‌كانت. به‌ ده‌وروپشتی سیهیۆندا بگه‌ڕێن، به‌ ده‌وریدا بسووڕێنه‌وه‌، قوللـه‌كانی بژمێرن، له‌ شووراكانی وردبنه‌وه‌، بڕواننه‌ قه‌ڵاكانی، تا بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی باس بكه‌ن: ئه‌م خودایه‌ خوداوه‌ندمانه‌ تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی، تاكو مردنیش ئه‌و ڕابه‌رمانه‌.

زەبوورەکان 1:48-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە، لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی. کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا، خۆشی هەموو زەوییە، وەک لووتکەی شاخی چافۆن، شاری پاشای گەورەیە. خودا لەناو قەڵاکانی وەک پەناگایەک ناسراوە. ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە، ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە، کە بینییان تاسان، بە ترسەوە هەڵاتن. لەوێ لەرزیان لێهات، ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون. وەک کەشتییەکانی تەرشیش تێکت شکاندن، بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن. هەروەک بیستمان، ئاواش بینیمان لە شاری یەزدانی سوپاسالار، لە شاری خودامان: «خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.» ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە. ئەی خودایە، وەک ناوت ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی، دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی. کێوی سییۆن شادمان دەبێت، کچانی یەهودا دڵخۆش دەبن بەهۆی دادوەرییەکانت. بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە، قوللەکانی بژمێرن، لە شووراکانی وردبنەوە، بڕواننە قەڵاکانی، هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن. هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە، هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.