لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 48

48
ستایشه‌. په‌سنیه‌كی ڕۆڵه‌كانی قۆڕه‌حه‌.
1 په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌ و شایانی سوپاسی زۆره‌، له‌ شاری خوداوه‌ندمان، له‌ كێوی پارسای خۆی.
2 كێوی سیهیۆن جوانه‌ له‌ به‌رزییدا، خۆشیی هه‌موو زه‌وییه‌، وه‌ک لوتكه‌ی باكوور، شاری پاشای گه‌وره‌یه‌.
3 خودا له‌نێو قه‌ڵاكانی وه‌ک په‌ناگه‌یه‌ک ناسراوه‌.
4 ئه‌وه‌تا پاشاكان كۆبوونه‌وه‌، ئه‌وه‌تا هه‌موویان هاتنه‌ پێشه‌وه‌.
5 كه‌ بینییان تاسان، به‌ ترسه‌وه‌ هه‌ڵاتن.
6 له‌وێ‌ له‌رزیان لێهات، ژانیان گرت وه‌ک ژن له‌ كاتی منداڵبوون.
7 وه‌ک كه‌شتییه‌كانی ته‌رشیش تێكت شكاندن، به‌ بای خۆرهه‌ڵات ته‌فروتونات كردن.
8 هه‌ر وه‌ک بیستمان، ئاواش بینیمان له‌ شاری په‌روه‌ردگاری سوپاسالار، له‌ شاری خوداوه‌ندمان. خودا تاهه‌تایه‌ ده‌یچه‌سپێنێت. سیلاه‌.
9 خودایه‌، له‌ ناوه‌ندی په‌رستگاكه‌تدا بیر له‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.
10 خودایه‌، وه‌ک ناوت ستایشت ده‌گاته‌ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی. ده‌سته‌ ڕاستت پڕه‌ له‌ چاكخوازی.
11 كێوی سیهیۆن شادمان ده‌بێت، گونده‌كانی ئیهوود دڵخۆش ده‌بن به‌هۆی حوكمه‌كانت.
12 به‌ ده‌وروپشتی سیهیۆندا بگه‌ڕێن، به‌ ده‌وریدا بسووڕێنه‌وه‌، قوللـه‌كانی بژمێرن،
13 له‌ شووراكانی وردبنه‌وه‌، بڕواننه‌ قه‌ڵاكانی، تا بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی باس بكه‌ن:
14 ئه‌م خودایه‌ خوداوه‌ندمانه‌ تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی، تاكو مردنیش ئه‌و ڕابه‌رمانه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 48: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە