په‌سنییه‌كان 49
49
هی پێشه‌واوی گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی ڕۆڵه‌كانی قۆڕه‌حه.
1 ئه‌ی هه‌موو گه‌لان ئه‌مه ببیستن. ئه‌ی هه‌موو دانیشتووانی زه‌وی گوێ بگرن،
2 پایه‌به‌رز و پایه‌نزم، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پێكه‌وه.
3 ده‌مم باسی دانایی ده‌كات، لێكدانه‌وه‌ی دڵم تێگه‌یشتنه.
4 گوێ بۆ په‌ند شل ده‌كه‌م، به عوود مه‌ته‌ڵه‌كه‌م ڕوو‌ن ده‌كه‌مه‌وه.
5 بۆ له ڕۆژانی ته‌نگانه بترسم، كاتێ تاوانی خراپه‌كاره‌كان ده‌ورم ده‌گرن؟
6 ئه‌وانه‌ی كه پشت به سامانیان ده‌به‌ستن، شانازی به زۆریی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن؟
7 كه‌س ناتوانێت ژیانی براكه‌ی بكڕێته‌وه، یان كه‌فاره‌تی ئه‌و بداته خودا.
8 چونكه كڕینه‌وه‌ی ژیان زۆر گران ده‌كه‌وێت، هه‌رگیز ناتوانرێت نرخی ته‌واوی بدرێت
9 تاكو تاهه‌تایه به زیندوویی بمێنێته‌وه و گۆڕ نه‌بینێت.
10 چونكه هه‌موو ده‌بینن كه ته‌نانه‌ت مرۆڤه داناكانیش ده‌مرن. هه‌روه‌ها نه‌زانه‌كان و گێله‌كان وه‌ک یه‌ک له‌ناوده‌چن و سامانیان بۆ ئه‌وانی دیكه جێ ده‌هێڵن.
11 گۆڕیان ماڵی تاهه‌تاییانه، شوێنی نیشته‌جێبوونیانه نه‌وه دوای نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌ویشیان به ناوی خۆیانه‌وه ناوده‌نا.
12 مرۆڤ هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بێت نا‌مێنێت، وه‌ک ئه‌و ئاژه‌ڵانه وایه كه له‌ناوده‌چن.
13 ئه‌مه ئه‌وانه‌یه كه پشت به خۆیان ده‌به‌ستن، ئه‌وانه‌ش كه دوایان ده‌كه‌ون به قسه‌كانیان په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن. سیلاه.
14 وه‌ک مه‌ڕ به‌ره‌و دۆڵی بێ‌بن ڕاده‌درێن. مه‌رگ ده‌بێت به شوانیان. له به‌یانیدا سه‌رڕاسته‌كان فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن. شێوه‌یان داده‌ڕزێت. دۆڵی بێ‌بن جێنشینیانه.
15 به‌ڵام خودا گیانم له چنگی دۆڵی بێ‌بن ده‌كڕێته‌وه، چونكه بۆ لای خۆی ده‌مبات. سیلاه.
16 مه‌ترسه ئه‌گه‌ر یه‌كێک ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، شكۆمه‌ندی ماڵه‌كه‌ی زیاد بوو.
17 چونكه كاتێ مرد هیچ له‌گه‌ڵ خۆی نابات. شكۆدارێكه‌ی به‌دوایه‌وه نابێت.
18 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتێ كه زیندووه خۆی به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێت ستایش ده‌كرێیت كاتێ سه‌ركه‌وتوو بێت
19 به‌ڵام ئه‌ویش بۆ نه‌وه‌ی باوباپیرانی ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ی تاهه‌تایه چاویان به ڕووناكی ناكه‌وێته‌وه.
20 مرۆڤ ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت ئه‌گه‌ر تێ نه‌گات، وه‌ک ئه‌و ئاژه‌ڵانه وایه كه له‌ناوده‌چن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 49: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧