په‌سنییه‌كان 50
50
په‌سنیه‌كی ئاسافه.
1 خوداوه‌ندی خوداوه‌نده‌كان، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت، له خۆرهه‌ڵاته‌وه تا خۆرئاوا زه‌وی بانگ ده‌كات.
2 له سیهیۆنه‌وه كه له جوانیدا ته‌واوه، خودا پرشنگ ده‌دات.
3 خوداوه‌ندمان دێت و بێده‌نگ نابێت. ئاگر له پێشیه‌وه هه‌ڵده‌لووشێت، گه‌رده‌لوولێكی له ده‌وردایه هه‌ڵچووه.
4 له به‌رزاییه‌وه بانگی ئاسمان ده‌كات، هه‌روه‌ها زه‌وی، بۆ دادگایی كردنی گه‌له‌كه‌ی:
5 “خوداناسه‌كانم بۆ كۆبكه‌نه‌وه، كه به قوربانی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ به‌ستووم”.
6 ئاسمان دادپه‌وه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونكه خودا خۆی دادوه‌ره. سیلاه.
7 ئه‌ی گه‌لی من، گوێ بگرن تا قسه بكه‌م. ئه‌ی ئیسڕائیل، تا گه‌واهیت له‌سه‌ر بده‌م: من خودام، خودای تۆم.
8 سه‌رزه‌نشتت ناكه‌م له‌سه‌ر قوربانییه‌كانت، چونكه قوربانییه سووتاوه‌كانت هه‌میشه له‌به‌رده‌مم دایه.
9 من پێویستیم به گای ماڵه‌كه‌ت نییه، پێویستیم به گیسكی مێگه‌له‌كه‌ت نییه.
10 چونكه هه‌موو گیانه‌وه‌رانی دارستان و مێگه‌له‌كانی سه‌ر هه‌زاره‌ها گرد هی منن.
11 هه‌موو باڵنده‌ی چیاكان ده‌ناسم، هه‌موو زینده‌وه‌رانی ده‌شت وده‌ر هی منن.
12 ئه‌گه‌ر برسی بم، به تۆ ناڵێم، چونكه جیهان و هه‌رچی تێیدایه هی منه.
13 ئایا من گۆشتی گا ده‌خۆم، یان خوێنی گیسک ده‌خۆمه‌وه؟
14 قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ خودا بكه، نه‌زره‌كانت به‌رامبه‌ر هه‌ره‌به‌رز بهێنه دی،
15 له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا داوام لێ بكه، ده‌ربازت ده‌كه‌م و شكۆدارم ده‌كه‌یت.
16 به‌ڵام خودا به به‌دكار ده‌فه‌رمووێ: “تۆ كێیت باسی فه‌رزه‌كانم من ده‌كه‌یت و په‌یمانی منت به‌سه‌ر زماندا دێت؟
17 تۆ كه ڕقت له ته‌مبێكردنه و قسه‌ی منت پشتگوێ خستووه.
18 كاتێ دزێک ببینیت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌یت، به‌شت له‌گه‌ڵ داوێنپیسانه.
19 ده‌مت به خراپه ده‌كه‌یته‌وه، زمانت فێڵبازی داده‌هێنێت.
20 داده‌نیشیت و دژی براكه‌ت قسه‌ده‌كه‌یت. بوختان بۆ كوڕی دایكت هه‌ڵده‌به‌ستیت.
21 ئه‌مانه‌ت كردووه و من بێده‌نگ بووم. وات زانی منیش وه‌ک تۆم. به‌ڵام من سه‌رزه‌نشتت ده‌كه‌م و ڕووبه‌ڕوو تاوانبارت ده‌كه‌م.
22 ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خوداتان له‌بیركردووه، ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرن، ده‌نا ڕاوتان ده‌كه‌م، كه‌سیش نایه‌ته فریاتان.
23 ئه‌وه‌ی قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكات، شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆی ڕێک بكات ڕزگاریی خودای نیشان ده‌ده‌م”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 50: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧