په‌سنییه‌كان 51
51
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده. كاتێ ناتانی پێغه‌مبه‌ر هاته لای دوای ئه‌وه‌ی داوید له‌گه‌ڵ به‌تشه‌به‌ع جووت بوو.
1 خودایه، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. به‌پێی زۆری به‌زه‌یی خۆت یاخیبوونم بسڕه‌وه.
2 زۆر له تاوانم بمشۆره‌وه و له گوناهم بێگه‌ردم بكه‌وه.
3 چونكه من یاخیبوونم ده‌زانم، هه‌میشه گوناهم له به‌رده‌ممدایه.
4 ته‌نها دژ به تۆ گوناهم كرد، له‌به‌رچاوی تۆ خراپه‌م كرد، تاكو له قسه‌كانتدا ڕاست بیت، دادپه‌روه‌ر بیت له حوكمه‌كانت.
5 ئه‌وه‌تا من به زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه كه دایكم سكی به من پڕ بووه.
6 ئه‌وه‌تا له ناوه‌ڕۆكه‌وه به ڕه‌وا دڵشاد ده‌بیت، له وێژدانه‌وه فێری داناییم ده‌كه‌یت.
7 به زوفا بێگه‌ردم بكه‌وه و بێگه‌رد ده‌بم، بمشۆره‌وه و له به‌فر سپی‌تر ده‌بم.
8 با گوێم له شادی و خۆشی بێت، با ئه‌و ئێسقانانه‌ی وردوخاشت كردوه شاد بن.
9 چاو له گوناهه‌كانم بپۆشه و هه‌موو خراپه‌كانم بسڕه‌وه.
10 خودایه، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده بكه و ڕووحێكی ڕاست له ناخمدا نوێ بكه‌وه.
11 له به‌رچاوی خۆت ده‌رم مه‌كه، ڕووحی پارسا‌ی خۆتم لێ مه‌سێنه‌وه.
12 شادیی ڕزگاری خۆتم پێ بده‌ره‌وه، به ڕووحێكی خۆویستانه پشتگیریم بكه.
13 ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ ده‌كه‌م، گوناهباران ده‌گه‌ڕێنه‌وه لات.
14 خودایه، خودای ڕزگاریم، له سزای خوێن ڕشتن ده‌ربازم بكه، تا زمانم ستایشی چاكخوازیت بكات.
15 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، لێوه‌كانم بكه‌ره‌وه و ده‌مم ستایشت ڕابگه‌ێنێت.
16 چونگه تۆ به قوربانی دڵشاد نابیت، ئه‌گینا پێشكه‌شی ده‌كه‌م، به قوربانیی سووتاندن ڕازی نابیت.
17 قوربانییه‌كان بۆ خودا ڕووحی شكاوه‌یه، خودایه، تۆ به سووكییه‌وه ته‌ماشای دڵی شكاو و وردوخاشكراو ناكه‌یت.
18 به ڕه‌زامه‌ندی خۆت چاكه له‌گه‌ڵ سیهیۆن بكه. شوره‌كانی یروشلایم بنیاد بنێوه.
19 ئه‌وسا به قوربانیی بێتاوانی و به قوربانیی سووتاندنی ته‌واو دڵشاد ده‌بیت، ئه‌وسا گایان له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 51: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧