لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 52

52
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌، هۆنراوه‌یه‌كی داویده‌. كاتێ دۆئێگی ئه‌دۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی وت: “داوید هاته‌ ماڵی ئه‌حیمه‌له‌خ”.
1 ئه‌ی پاڵه‌وان بۆچی شانازی به‌ خراپه‌وه‌ ده‌كه‌یت؟ ئه‌ی شه‌رمه‌زاری له‌ به‌ر چاوی خودا، بۆچی به‌درێژایی رۆژ شانازی ده‌كه‌یت.
2 زمانت پیلانی كاولكاری داده‌ڕێژێت، وه‌ک گوێزانێكی تیژ وایه‌، خه‌ریكی فێڵبازییه‌.
3 زیاتر حه‌زت له‌ خراپه‌یه‌ نه‌ک له‌ چاكه‌، له‌ درۆ نه‌ک له‌ ڕاستگۆیی. سیلاه‌.
4 حه‌زت له‌ هه‌موو وشه‌یه‌كی زیانبه‌خشه‌، ئه‌ی زمانی فێڵباز.
5 خودا تاهه‌تایه‌ وێرانت ده‌كات. ده‌تڕفێنێت و له‌ ماڵه‌كه‌ت ده‌رتده‌هێنێت، ڕیشه‌كێشت ده‌كات له‌ زه‌ویی زیندووان. سیلاه‌.
6 خوداناسان ئه‌مه‌ ده‌بینن و ده‌ترسن، پێی پێده‌كه‌نن و ده‌ڵێن:
7 “ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خودا ناكات به‌ په‌ناگای خۆی، به‌ڵكو پشتی به‌ زۆریی سامانه‌كه‌ی به‌ستبوو، له‌ ئاره‌زووه‌ خراپه‌كانی هێزی وه‌رگرتبوو”.
8 به‌ڵام من له‌ ماڵی خودا وه‌ک دار زه‌یتوونێكی سه‌وزم. تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی پشت به‌ میهره‌بانیی خودا ده‌به‌ستم.
9 تاهه‌تایه‌ له‌به‌رده‌م خوداناسانت ستایشت ده‌كه‌م بۆ كرده‌وه‌كانت، ئومێدم به‌ ناوی تۆیه‌، چونكه‌ چاكه.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 52: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە