لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 7:50-15 - Compare All Versions

زەبوورەکان 7:50-15 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌ی گه‌لی من، گوێ‌ بگرن تا قسه بكه‌م. ئه‌ی ئیسڕائیل، تا گه‌واهیت له‌سه‌ر بده‌م: من خودام، خودای تۆم. سه‌رزه‌نشتت ناكه‌م له‌سه‌ر قوربانییه‌كانت، چونكه‌ قوربانییه‌ سووتاوه‌كانت هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌مم دایه‌. من پێویستیم به‌ گای ماڵه‌كه‌ت نییه‌، پێویستیم به‌ گیسكی مێگه‌له‌كه‌ت نییه‌. چونكه‌ هه‌موو گیانه‌وه‌رانی دارستان و مێگه‌له‌كانی سه‌ر هه‌زاره‌ها گرد هی منن. هه‌موو باڵنده‌ی چیاكان ده‌ناسم، هه‌موو زینده‌وه‌رانی ده‌شت وده‌ر هی منن. ئه‌گه‌ر برسی بم، به‌ تۆ ناڵێم، چونكه‌ جیهان و هه‌رچی تێیدایه‌ هی منه‌. ئایا من گۆشتی گا ده‌خۆم، یان خوێنی گیسک ده‌خۆمه‌وه‌؟ قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ خودا بكه‌، نه‌زره‌كانت به‌رامبه‌ر هه‌ره‌به‌رز بهێنه‌ دی، له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا داوام لێ بكه‌، ده‌ربازت ده‌كه‌م و شكۆدارم ده‌كه‌یت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 50 PNTZS

زەبوورەکان 7:50-15 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم، ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم: من خودام، خودای تۆم. سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت، قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە. من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە، پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت نییە، چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن، هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد. هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم، هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن. ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم، چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە. ئایا من گۆشتی گا دەخۆم، یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟ «قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە، نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی، لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە، دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.»

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 50 KSS