لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:51-10 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:51-10 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

خودایه‌، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. به‌پێی زۆری به‌زه‌یی خۆت یاخیبوونم بسڕه‌وه‌. زۆر له‌ تاوانم بمشۆره‌وه‌ و له‌ گوناهم بێگه‌ردم بكه‌وه‌. چونكه‌ من یاخیبوونم ده‌زانم، هه‌میشه‌ گوناهم له‌ به‌رده‌ممدایه‌. ته‌نها دژ به‌ تۆ گوناهم كرد، له‌به‌رچاوی تۆ خراپه‌م كرد، تاكو له‌ قسه‌كانتدا ڕاست بیت، دادپه‌روه‌ر بیت له‌ حوكمه‌كانت. ئه‌وه‌تا من به‌ زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه‌ كه‌ دایكم سكی به‌ من پڕ بووه‌. ئه‌وه‌تا له‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ به‌ ڕه‌وا دڵشاد ده‌بیت‌‌، له‌ وێژدانه‌وه‌ فێری داناییم ده‌كه‌یت. به‌ زوفا بێگه‌ردم بكه‌وه و بێگه‌رد ده‌بم، بمشۆره‌وه‌ و له‌ به‌فر سپیتر ده‌بم. با گوێم له‌ شادی و خۆشی بێت، با ئه‌و ئێسقانانه‌ی وردوخاشت كردوه‌ شاد بن. چاو له‌ گوناهه‌كانم بپۆشه‌ و هه‌موو خراپه‌كانم بسڕه‌وه‌. خودایه‌، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده‌ بكه‌ و ڕووحێكی ڕاست له‌ ناخمدا نوێ‌ بكه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 51 PNTZS

زەبوورەکان 1:51-10 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە، بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و لە گوناهم پاکم بکەرەوە، چونکە من یاخیبوونم دەزانم، هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت، لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم، بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم. با گوێم لە شادی و خۆشی بێت، با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و هەموو خراپەکانم بسڕەوە. ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 51 KSS