لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 4:51-7 - Compare All Versions

زەبوورەکان 4:51-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ته‌نها دژ به‌ تۆ گوناهم كرد، له‌به‌رچاوی تۆ خراپه‌م كرد، تاكو له‌ قسه‌كانتدا ڕاست بیت، دادپه‌روه‌ر بیت له‌ حوكمه‌كانت. ئه‌وه‌تا من به‌ زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه‌ كه‌ دایكم سكی به‌ من پڕ بووه‌. ئه‌وه‌تا له‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ به‌ ڕه‌وا دڵشاد ده‌بیت‌‌، له‌ وێژدانه‌وه‌ فێری داناییم ده‌كه‌یت. به‌ زوفا بێگه‌ردم بكه‌وه و بێگه‌رد ده‌بم، بمشۆره‌وه‌ و له‌ به‌فر سپیتر ده‌بم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 51 PNTZS

زەبوورەکان 4:51-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت، لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم، بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 51 KSS