زەبوورەکان 7:51-15
زەبوورەکان 7:51-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به زوفا بێگه‌ردم بكه‌وه و بێگه‌رد ده‌بم، بمشۆره‌وه و له به‌فر سپی‌تر ده‌بم. با گوێم له شادی و خۆشی بێت، با ئه‌و ئێسقانانه‌ی وردوخاشت كردوه شاد بن. چاو له گوناهه‌كانم بپۆشه و هه‌موو خراپه‌كانم بسڕه‌وه. خودایه، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده بكه و ڕووحێكی ڕاست له ناخمدا نوێ بكه‌وه. له به‌رچاوی خۆت ده‌رم مه‌كه، ڕووحی پارسا‌ی خۆتم لێ مه‌سێنه‌وه. شادیی ڕزگاری خۆتم پێ بده‌ره‌وه، به ڕووحێكی خۆویستانه پشتگیریم بكه. ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ ده‌كه‌م، گوناهباران ده‌گه‌ڕێنه‌وه لات. خودایه، خودای ڕزگاریم، له سزای خوێن ڕشتن ده‌ربازم بكه، تا زمانم ستایشی چاكخوازیت بكات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، لێوه‌كانم بكه‌ره‌وه و ده‌مم ستایشت ڕابگه‌ێنێت.
زەبوورەکان 7:51-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم، بمشۆرەوە لە بەفر سپی‌تر دەبم. با گوێم لە شادی و خۆشی بێت، با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و هەموو خراپەکانم بسڕەوە. ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە. لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە، ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە. شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە، بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە. ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم، گوناهباران دەگەڕێنەوە لات. ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە، هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت. ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.