زەبوورەکان 6:60-12
زەبوورەکان 6:60-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا له پارساگاكه‌ی خۆیه‌وه فه‌رموویه‌تی: “به هاواری خۆشییه‌وه شه‌خه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م و دۆڵی سوكۆت ده‌پێوم. گلعاد هی منه، مه‌نه‌شێش هی منه. ئه‌پڕایم كڵاوی منه، ئیهوود داری ده‌سه‌ڵاتی منه. مۆئاب ده‌ستشۆرمه، سۆڵه‌كه‌م فڕێده‌ده‌مه سه‌ر ئه‌دۆم، له‌سه‌ر فه‌له‌ستیه هاواری سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م”. كێیه ده‌مباته شاری شوورابه‌ند؟ كێیه پێشڕه‌ویم ده‌كات بۆ ئه‌دۆم؟ مه‌گه‌ر تۆ نیت خودایه، كه ئێمه‌ت ڕه‌ت كردۆته‌وه و ئیتر له‌گه‌ڵ له‌شكره‌كانمان ده‌رناچیت؟ یارمه‌تیمان بده به ته‌نگانه‌دا، چونكه ڕزگاری له مرۆڤه‌وه ناڕه‌وایه. له‌گه‌ڵ خودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین، ئه‌و دوژمنه‌كانمان پێشێل ده‌كات.
زەبوورەکان 6:60-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم. گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە، مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.» کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟ ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟ یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە. لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.