په‌سنییه‌كان 60
60
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. له‌سه‌ر “سه‌وسه‌نی په‌یمان”. پاڕانه‌وه‌یه‌كی داویده بۆ فێركردن. كاتی شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ ئارامییه‌كانی دوو ڕووبار و ئارامییه‌كانی چۆڤا، جا یۆئاب گه‌ڕایه‌وه و له دۆڵی خوێ دوازده هه‌زاری له ئه‌دۆمییه‌كان كوشت.
1 خودایه، ئێمه‌ت ڕه‌ت كرده‌وه و ئێمه‌ت شكانده‌وه، تۆ تووڕه بووی، ئێستا بمانگه‌ڕێنه‌وه.
2 تۆ زه‌ویت له‌رزانده‌وه و شه‌قت كرد، شكاوییه‌كانی چاک بكه‌وه، چونكه ده‌له‌رزێته‌وه.
3 ته‌نگانه‌ت نیشانی گه‌له‌كه‌ت دا. مه‌یی سه‌رگه‌ردانیت پێمان نۆشی.
4 به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان له دڵ دایه، ئاڵات هه‌ڵكرد، تا بۆ ڕه‌وا بشه‌كێته‌وه. سیلاه.
5 به ده‌سته ڕاستت ده‌ربازمان بكه و یارمه‌تیمان بده، تا خۆشه‌ویستانت ده‌رباز بن.
6 خودا له پارساگاكه‌ی خۆیه‌وه فه‌رموویه‌تی: “به هاواری خۆشییه‌وه شه‌خه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م و دۆڵی سوكۆت ده‌پێوم.
7 گلعاد هی منه، مه‌نه‌شێش هی منه. ئه‌پڕایم كڵاوی منه، ئیهوود داری ده‌سه‌ڵاتی منه.
8 مۆئاب ده‌ستشۆرمه، سۆڵه‌كه‌م فڕێده‌ده‌مه سه‌ر ئه‌دۆم، له‌سه‌ر فه‌له‌ستیه هاواری سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م”.
9 كێیه ده‌مباته شاری شوورابه‌ند؟ كێیه پێشڕه‌ویم ده‌كات بۆ ئه‌دۆم؟
10 مه‌گه‌ر تۆ نیت خودایه، كه ئێمه‌ت ڕه‌ت كردۆته‌وه و ئیتر له‌گه‌ڵ له‌شكره‌كانمان ده‌رناچیت؟
11 یارمه‌تیمان بده به ته‌نگانه‌دا، چونكه ڕزگاری له مرۆڤه‌وه ناڕه‌وایه.
12 له‌گه‌ڵ خودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین، ئه‌و دوژمنه‌كانمان پێشێل ده‌كات.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 60: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧