په‌سنییه‌كان 61
61
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. به ئامێره ژێداره‌كان. په‌سنیه‌كی داویده.
1 خودایه گوێت له هاوارم بێت، گوێ له نوێژه‌كه‌م بگره.
2 له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، كه دڵم لاواز ده‌بێت. ڕێبه‌ریم بكه بۆ سه‌ر تاشه‌به‌ردێكی له خۆم بڵندتر.
3 چونكه تۆ په‌ناگای منی، قوللـه‌یه‌كی سه‌ختی له ڕووی دوژمن.
4 با تاهه‌تایه له پارساگای تۆدا نیشته‌جێ بم و په‌نا بهێنمه ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت. سیلاه.
5 چونكه تۆ خودایه گوێت له نه‌زره‌كانم گرت. كردمت به میراتگر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ترسی ناوی تۆ له دڵیانه.
6 درێژه بده به ڕۆژانی ته‌مه‌نی پاشا. به ساڵانی ته‌مه‌نی بۆ نه‌وه دوای نه‌وه.
7 با تاهه‌تایه له ئاماده‌بوونی خودا دا‌نیشێت. میهره‌بانی و ڕه‌واكه‌ت بیپارێزن.
8 ئه‌وسا تاهه‌تایه په‌سنی بۆ ناوی تۆ ده‌ڵێم، ڕۆژ به ڕۆژیش نه‌زره‌كانم به‌جێ ده‌هێنم.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 61: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧