لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 62

62
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. له‌سه‌ر “یه‌دیتۆن”. په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 گیانم ته‌نها به‌ خودا ئارام ده‌بێته‌وه‌. ڕزگاریشم له‌ لای ئه‌وه‌وه‌ دێت.
2 ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، هه‌رگیز ناله‌قێم.
3 تا كه‌ی هێڕش ده‌به‌نه‌ سه‌ر مرۆڤێک؟ ئایا هه‌مووتان وه‌ک دیوارێكی لار ده‌یڕوخێنن، وه‌ک دیوارێكی داڕووخاو!
4 ته‌نها پیلان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕن كه‌ ئه‌و له‌و پایه‌یه‌ بخه‌ن. خۆشییان به‌ درۆ دێت. به‌ ده‌م داوای داڕشت ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ دڵه‌وه‌ نه‌فره‌ت. سیلاه‌.
5 ئه‌ی گیانی من، ته‌نها به‌ خودا ئارام به‌، چونكه‌ ئومێدی من له‌ لای ئه‌وه‌وه‌ دێت.
6 ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، ناله‌قێم.
7 ڕزگاری و شكۆمه‌ندی من به‌ خوداوه‌ به‌نده‌، تاشه‌به‌ردی به‌هێزمه‌، په‌نای من له‌ خودایه‌.
8 هۆ خه‌ڵكینه‌، هه‌موو كاتێ پشت به‌و ببه‌ستن. دڵی خۆتانی له‌ به‌رده‌م هه‌ڵڕێژن، چونكه‌ خودا په‌ناگای ئێمه‌یه‌. سیلاه‌.
9 ئاده‌میزاد ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كه‌، مرۆڤ ته‌نها درۆیه‌كه‌، ئه‌گه‌ر بخرێنه‌ تای ته‌رازوو هیچ نین، هه‌موو پێكه‌وه‌ ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كن.
10 پشت به‌ سته‌مكاری مه‌به‌ستن، پۆز به‌ ماڵی دزراوه‌وه‌ لێمه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر سامانتان زیادی كرد، دڵی خۆتانی پێوه‌ مه‌به‌ستن.
11 جارێک په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی، دوو جار بیستوومه: كه‌ سه‌ربه‌رزی بۆ خودایه‌،
12 هه‌روه‌ها میهره‌بانیش هی تۆیه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار. هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرده‌وه‌ی خۆی پاداشتی ده‌ده‌یته‌وه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 62: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە