لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:61-4 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:61-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

خودایه‌ گوێت له‌ هاوارم بێت، گوێ‌ له‌ نوێژه‌كه‌م بگره‌. له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه‌ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، كه‌ دڵم لاواز ده‌بێت. ڕێبه‌ریم بكه‌ بۆ سه‌ر تاشه‌به‌ردێكی له‌ خۆم بڵندتر. چونكه‌ تۆ په‌ناگای منی، قوللـه‌یه‌كی سه‌ختی له‌ ڕووی دوژمن. با تاهه‌تایه‌ له‌ پارساگای تۆدا نیشته‌جێ‌ بم و په‌نا بهێنمه‌ ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت. سیلاه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 61 PNTZS

زەبوورەکان 1:61-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت، گوێ لە نوێژەکەم بگرە. لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم، کە دڵم لاواز دەبێت، پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر، چونکە تۆ پەناگای منی، قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن. با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 61 KSS