لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 13:69-15 - Compare All Versions

زەبوورەکان 13:69-15 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام من نوێژه‌كانم بۆ تۆیه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ كاتی ڕه‌زامه‌ندیت، خودایه‌، به‌ زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ت، به‌ ڕزگاریه‌ دڵسۆزانه‌كه‌ت وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌. ده‌ربازم بكه‌ له‌ زه‌لكاو، با نوقم نه‌بم. له‌ دوژمنه‌كانم و له‌ قووڵایی ئاو ده‌رباز ده‌بم. با لافاو ڕام نه‌ماڵێت، قووڵایی ئاو قووتم نه‌دات، دۆڵی بێبن له‌سه‌رم دانه‌خرێت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 69 PNTZS

زەبوورەکان 13:69-15 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە، لە کاتی ڕەزامەندیت، ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە. دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم، لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم. با لافاو ڕام نەماڵێت، قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت، زەوی قووتم نەدات.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 69 KSS