زەبوورەکان 16:69-36
زەبوورەکان 16:69-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ده‌نگمه‌وه وه‌ره، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت چاكه. وه‌ک زۆری به‌زه‌ییه‌كه‌ت ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه، ڕووت له به‌نده‌ی خۆت مه‌پۆشه، چونكه له ته‌نگانه‌دام. زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. لێم نزیک به‌ره‌وه و گیانم ده‌رباز بكه، له دوژمنانم بمكڕه‌وه. تۆ به سووكایه‌تی و شه‌رمه‌زاری و ڕیسوای من ده‌زانیت. هه‌موو دوژمنانم له به‌رده‌متن. ڕیسوایی دڵی شكاندووم، نه‌خۆش كه‌وتووم. چاوه‌ڕێی سۆز بووم، نه‌بوو، چاوم له دڵنه‌وایی گێڕا، ده‌ستم نه‌كه‌وت. ژه‌هری تاڵیان ده‌رخواردم دا، له تینوویه‌تیم سركه‌یان ده‌رخوارد دام. با خوانه‌كه‌ی به‌رده‌میان ببێته داویان، ببێته سزا و ته‌ڵه‌یان. با به‌رچاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه‌بێت. قینی خۆتیان به‌سه‌ردا بڕێژه، با ئاگری تووڕه‌ییت بیانگاتێ. با ماڵیان كاول ببێت، كه‌س له ڕه‌شماڵیان نیشته‌جێ نه‌بێت. ئه‌وه‌ی تۆ لێت داوه، ئه‌وان ده‌یچه‌وسێننه‌وه و ئه‌وه‌ی تۆ بریندارت كردووه، باسی ئازاره‌كانی ده‌كه‌ن. تاوان بخه‌ره سه‌ر تاوانه‌كانیان، بێبه‌شیان بكه له بێتاوانیت. له سیپاره‌ی ژیاندا بیانسڕه‌وه، له‌گه‌ڵ بێتاوانان ناویان مه‌نووسه. به‌ڵام من هه‌ژار و دڵته‌نگم. با ڕزگاریت به‌رزم بكاته‌وه خودایه. ستایشی ناوی خودا ده‌كه‌م به گۆرانی، به سوپاسه‌وه مه‌زنی ده‌كه‌م. ئه‌مه لای په‌روه‌ردگار له گا چاكتره، له گوێره‌كه‌ی قۆچ و سم. دڵنه‌رمه‌كان ده‌بینن و شاد ده‌بن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌دوای خودا ده‌گه‌ڕێن، با دڵتان ببووژێته‌وه. چونكه په‌روه‌ردگار به ده‌نگ نه‌دارانه‌وه ده‌چێت، به سووكیه‌وه ته‌ماشای دیله‌كانی ناكات. ئاسمانان و زه‌وی، ده‌ریاكان و هه‌رچی تیایاندا ده‌جوڵێت ستایشی ده‌كه‌ن. چونكه خودا سیهیۆن ڕزگار ده‌كات و شاره‌كانی ئیهوود بنیاد ده‌نێته‌وه، له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن و ده‌بێته موڵكیان. ده‌بێت به میرات بۆ منداڵی ڕاژه‌كاره‌كانی، ئه‌وانه‌ی ناوی ئه‌ویان خۆشده‌وێت تیایدا ده‌ژین.
زەبوورەکان 16:69-36 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی یەزدان، بەدەنگمەوە وەرە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە، بەگوێرەی زۆری بەزەییەکەت ئاوڕم لێ بدەوە، ڕووت لە خزمەتکاری خۆت مەپۆشە، چونکە لە تەنگانەدام، زوو وەڵامم بدەوە. لێم نزیک بەرەوە و گیانم دەرباز بکە، لەبەر دوژمنانم بمکڕەوە. تۆ بە سووکایەتی و شەرمەزاری و ڕیسوایی من دەزانیت، هەموو دوژمنەکانم لەبەردەمتن. ڕیسوایی دڵی شکاندووم، نەخۆش کەوتووم، چاوەڕێی سۆز بووم، نەبوو، چاوم لە دڵنەوایی گێڕا، دەستم نەکەوت. ژەهری تاڵیان دەرخواردم دا، لە تینوویەتیم سرکەیان دەرخوارد دام. با خوانەکەی بەردەمیان ببێتە داویان، ببێتە سزا و تەڵەیان. با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن، هەمیشە پشتیان چەماوە بێت. هەڵچوونی خۆتیان پێدا هەڵبڕێژە، با ئاگری تووڕەییت بیانگاتێ. با خێوەتگاکانیان چۆڵ بێت، کەس نەبێت لە ڕەشماڵیان نیشتەجێ بێت! ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە و ئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن. تاوان بخەرە سەر تاوانەکانیان، بێبەشیان بکە لە ڕاستودروستیت. لە پەڕتووکی ژیاندا بیانسڕەوە، لەگەڵ ڕاستودروستان ناویان مەنووسە. ئەی خودایە، من لە ئازار و تەنگانەدام، با ڕزگاریت بمپارێزێت. بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم، بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم. ئەمە لەلای یەزدان لە گا چاکترە، لە گوێرەکەی بە قۆچ و سم. هەژاران دەبینن و شاد دەبن، ئەی ئەوانەی ڕوو لە خودا دەکەن، با دڵتان ببووژێتەوە! یەزدان بە دەنگ ستەملێکراوانەوە دەچێت، بە سووکییەوە تەماشای دیلەکانی ناکات. با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن، دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت، چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات و شارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە، لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان، دەبێتە میرات بۆ منداڵی خزمەتکارەکانی، ئەوانەی ناوی ئەویان خۆشدەوێت تێیدا دەژین.