لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 29:69-36 - Compare All Versions

زەبوورەکان 29:69-36 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام من هه‌ژار و دڵته‌نگم. با ڕزگاریت به‌رزم بكاته‌وه‌ خودایه‌. ستایشی ناوی خودا ده‌كه‌م به‌ گۆرانی، به‌ سوپاسه‌وه‌ مه‌زنی ده‌كه‌م. ئه‌مه‌ لای په‌روه‌ردگار له‌ گا چاكتره‌، له‌ گوێره‌كه‌ی قۆچ و سم. دڵنه‌رمه‌كان ده‌بینن و شاد ده‌بن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌دوای خودا ده‌گه‌ڕێن، با دڵتان ببووژێته‌وه‌. چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌ ده‌نگ نه‌دارانه‌وه‌ ده‌چێت، به‌ سووكیه‌وه‌ ته‌ماشای دیله‌كانی ناكات. ئاسمانان و زه‌وی، ده‌ریاكان و هه‌رچی تیایاندا ده‌جوڵێت ستایشی ده‌كه‌ن. چونكه‌ خودا سیهیۆن ڕزگار ده‌كات و شاره‌كانی ئیهوود بنیاد ده‌نێته‌وه‌، له‌وێ‌ نیشته‌جێ‌ ده‌بن و ده‌بێته‌ موڵكیان. ده‌بێت به‌ میرات بۆ منداڵی ڕاژه‌كاره‌كانی، ئه‌وانه‌ی ناوی ئه‌ویان خۆشده‌وێت تیایدا ده‌ژین.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 69 PNTZS

زەبوورەکان 29:69-36 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خودایە، من لە ئازار و تەنگانەدام، با ڕزگاریت بمپارێزێت. بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم، بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم. ئەمە لەلای یەزدان لە گا چاکترە، لە گوێرەکەی بە قۆچ و سم. هەژاران دەبینن و شاد دەبن، ئەی ئەوانەی ڕوو لە خودا دەکەن، با دڵتان ببووژێتەوە! یەزدان بە دەنگ ستەملێکراوانەوە دەچێت، بە سووکییەوە تەماشای دیلەکانی ناکات. با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن، دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت، چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات و شارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە، لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان، دەبێتە میرات بۆ منداڵی خزمەتکارەکانی، ئەوانەی ناوی ئەویان خۆشدەوێت تێیدا دەژین.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 69 KSS