زەبوورەکان 1:72-7
زەبوورەکان 1:72-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، دادپه‌روه‌ری خۆت بده به پاشا، چاكخوازیت به كوڕی پاشا. با به دادپه‌روه‌ری حوكمی گه‌له‌كه‌ت بكات، هه‌ژاره‌كانتیشت به ڕه‌وا. با چیاكان ئاشتی بۆ گه‌ل دابین بكه‌ن، گرده‌كانیش بێتاوانی. با دادوه‌ری كڵۆڵانی گه‌ل بكات. ڕۆڵه‌ی نه‌داران ڕزگار بكات، سته‌مكارانیش وردوخاش بكات. نه‌وه دوای نه‌وه لێت بترسن، تاكو خۆر و مانگ مابێت. وه‌ک باران به‌سه‌ر گیادا ببارێت، وه‌ک هه‌ور زه‌وی ئاو بدات. خوداناسان له ڕۆژانی ئه‌و شكۆفه ده‌كه‌ن، ئاشتییه‌كی زۆر ده‌بێت تا فه‌وتانی مانگ.
زەبوورەکان 1:72-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا، ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا. با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات، بە دادپەروەریش هەژارەکانت. با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن، گردەکان ڕاستودروستی. با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات، کوڕی نەداران ڕزگار بکات، زۆرداران وردوخاش بکات. با وەک خۆر بمێنێت، وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان. وەک باران بەسەر گیادا ببارێت، وەک هەور زەوی ئاو بدات، ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن، ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ.