لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 7:72-17

زەبوورەکان 7:72-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خوداناسان له‌ ڕۆژانی ئه‌و شكۆفه‌ ده‌كه‌ن، ئاشتییه‌كی زۆر ده‌بێت تا فه‌وتانی مانگ. له‌ ده‌ریاوه‌ تا ده‌ریا و له‌ ڕووباره‌وه‌ تا ئه‌و په‌ڕی زه‌وی حوكم ده‌كات. بیاباننشینه‌كان چۆكی بۆ داده‌ده‌ن و دوژمنانی تۆز ده‌لێسنه‌وه‌. پاشاكانی ته‌رشیش و دوورگه‌ دووره‌كان به‌خشین ده‌نێرن، پاشاكانی شه‌با و سه‌با دیاری بۆ دێنن. هه‌موو پاشاكان كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌یپه‌رستن. چونكه‌ نه‌دار كه‌ هاواری بۆ بكات، ده‌ربازی ده‌كات، هه‌ژاریش كه‌ یارمه‌تیده‌ری نییه‌. به‌زه‌یی به‌ لاواز و نه‌داردا دێته‌وه‌، گیانی هه‌ژاره‌كان ڕزگار ده‌كات، گیانیان له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و توندوتیژی ده‌كڕێته‌وه‌، خوێنی ئه‌وان له‌لای به‌نرخه‌. ده‌ژیێت و له‌ زێڕی شه‌بای پێده‌درێت. با هه‌میشه‌ له‌ پێناوی نوێژ بكرێت. با به‌ درێژایی ڕۆژ داوای داڕشتی بۆ بكرێت. با دانه‌وێڵه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر زه‌وی بێت، له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیاكان. به‌رهه‌می وه‌ک لوبنان بشه‌كێته‌وه‌، با ئه‌وانه‌ی له‌شاره‌كانن وه‌ک گیای كێڵگه‌ چرۆ بكه‌ن. با تاهه‌تایه‌ ناوی بمێنێت، تا خۆی مابێت ناوی به‌رده‌وام بێت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌وه‌وه‌ داڕشت بن. هه‌مووان خۆزگه‌ی پێ بخوازن.

زەبوورەکان 7:72-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن، ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ. لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی. بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و ناحەزانی تۆز دەلێسنەوە. پاشاکانی تەرشیش و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن، پاشاکانی شەبا و سەبا دیاری بۆ دێنن. هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و هەموو نەتەوەکان خزمەتی دەکەن. لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات، چەوسێنراویش کە یارمەتیدەری نییە. بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە، گیانی نەدارەکان ڕزگار دەکات، گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە، خوێنی ئەوان لەلای بەنرخە. تەمەن درێژ بێت! با لە زێڕی شەبای پێبدرێت، با هەمیشە خەڵک نزای بۆ بکەن، با بە درێژایی ڕۆژ داوای بەرەکەتی بۆ بکەن. با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت، لەسەر لووتکەی گردەکان، بەرهەمی وەک لوبنان بشەکێتەوە، با ئەوانەی لە شارەکانن وەک گیای کێڵگە چرۆ بکەن. با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت، هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت.