زەبوورەکان 23:73-28
زەبوورەکان 23:73-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام من هه‌میشه له‌لای تۆم، ده‌سته ڕاستت گرتم. به ئامۆژگاریت ڕێنماییم ده‌كه‌یت، پاشان بۆ شكۆمه‌ندیم ده‌به‌یت. كێم هه‌یه له ئاسمان؟ كه له‌گه‌ڵ تۆم، له‌سه‌ر زه‌ویش هیچم ناوێ. له‌ش و دڵم له‌ناوچوون. هێزی دڵ و به‌شی من خودایه تاهه‌تایه. چونكه ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی له تۆ دوورن بنه‌بڕ ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ بكه‌ن دوایان ده‌بڕیته‌وه. به‌ڵام بۆ من نزیک بوونه‌وه له خودا باشه. په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم كرد به په‌ناگام، تا باسی هه‌موو كرده‌وه‌كانت بكه‌م.
زەبوورەکان 23:73-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم، دەستی ڕاستی منت گرت. بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت، پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت. بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم. جەسته و دڵم کۆتای‌یان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە. ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن، ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە. بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە، یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام، هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.