زەبوورەکان 1:79-9
زەبوورەکان 1:79-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه. نه‌ته‌وه‌كان هاتوونه‌ته نێو میراتی تۆ. په‌رستگای پارسا‌ی تۆیان گڵاو كردووه. یروشلایمیان كردووه به كه‌لاوه. ته‌رمی به‌نده‌كانی تۆیان كردووه به خۆراكی باڵنده‌ی ئاسمان و گۆشتی خوداناسانت بۆ دڕنده‌ی زه‌وی. له ده‌وروبه‌ری یروشلایم وه‌ک ئاو خوێنیان ڕشتن. كه‌س نه‌بوو بیاننێژێت. بووین به په‌ندی دراوسێیه‌كانمان. بووین به سووكایه‌تی و گاڵته‌جاڕیی ده‌ورووبه‌رمان. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی، ئایا تا سه‌ر هه‌ر تووڕه ده‌بیت؟ تا كه‌ی ئیره‌ییت وه‌ک ئاگر ده‌سووتێت؟ تووڕه‌ی خۆت به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا بڕێژه كه ناتناسن، به‌سه‌ر شانشینه‌كاندا بیڕێژه كه به ناوت ناپاڕێنه‌وه. چونكه ئه‌وانه یاقوویان خواردووه. نیشتیمانیان خاپوور كردووه. گوناهی باپیرانی پێش خۆمان له‌سه‌ر مه‌ژمێره. با به‌زه‌ییت زوو پێشمان بكه‌وێت، چونكه ئێمه زۆر زه‌لیل بووین. ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رمان. یارمه‌تیمان بده. له‌به‌ر شكۆی ناوی خۆت، ده‌ربازمان بكه و له گوناهمان خۆش به، له‌پێناوی ناوی خۆت.
زەبوورەکان 1:79-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ، پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە، ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە. تەرمی خزمەتکارەکانی تۆیان کردووە بە خۆراکی باڵندەی ئاسمان و گۆشتی خۆشەویستانت بۆ دڕندەی زەوی. لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن، کەس نەبوو بیاننێژێت. بووین بە پەندی دراوسێکانمان، بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان. ئەی یەزدان هەتا کەی؟ ئایا هەتاسەر هەر تووڕە دەبیت؟ هەتا کەی ئیرەییت وەک ئاگر دەسووتێت؟ تووڕەیی خۆت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنە کە پشت گوێت دەخەن، بەسەر ئەو شانشینانەدا بیڕێژە کە بە ناوی تۆ ناپاڕێنەوە، چونکە ئەوانە یاقوبیان هەڵلووشیوە، نیشتیمانیان خاپوور کردووە. گوناهی باپیرانی پێش خۆمان لەسەر مەژمێرە، با بەزەییت زوو پێشمان بکەوێت، چونکە ئێمە زۆر زەلیل بووین. ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە، لەبەر شکۆی ناوی خۆت. دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە، لە پێناوی ناوی خۆت.