زەبوورەکان 13:88-18
زەبوورەکان 13:88-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام من ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، به‌یانیان نوێژم به‌ره‌و ڕووت دێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆچی گیانم ڕه‌تده‌كه‌یته‌وه؟ بۆچی ڕووی خۆتم لێ ده‌شاریته‌وه؟ له منداڵییه‌وه من كڵۆڵم و نزیكه مه‌رگم. به‌رگه‌ی ترسه‌كانی تۆم گرت و سه‌رگه‌ردان بووم. تووڕه‌ییت به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕی. ترسی بهڵاكانت وێرانی كردم. وه‌ک لافاو به درێژایی ڕۆژ ده‌وری داوم. له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری گرتووم. دۆست و خۆشه‌ویسته‌كانت لێ دوورخستمه‌وه. تاریكی بووه به ناسیاوم.
زەبوورەکان 13:88-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم، بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت. ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە، ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟ من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم، بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا. تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی، ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم. وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم، لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم. دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە، تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.