زەبوورەکان 4:98-9
زەبوورەکان 4:98-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ده‌نگ هه‌ڵببڕن و په‌سنی و گۆرانی بڵێن. به عوود په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. به عوود و ده‌نگی سروود. به زوڕنا و ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. به‌رامبه‌ر به په‌روه‌ردگاری پاشا ده‌نگ هه‌ڵببڕن! با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی، با جیهان و دانیشتووانی بگرمێنن. با ڕووباره‌كان چه‌پڵه لێ بده‌ن و چیاكان پێكه‌وه په‌سنی بڵێن له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، چونكه دێت تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به سه‌رڕاستی.
زەبوورەکان 4:98-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان، بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن. بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن، بە قیسارە و دەنگی گۆرانی. بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا، هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا. با دەریا و هەرچی تێیدایە، با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن. با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن، لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات، گەلانیش بە دادپەروەری.