په‌سنییه‌كان 98
98
په‌سنیه‌ك
1 په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، چونكه كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه. ده‌سته ڕاست و بازووی پارسا‌ی. سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه.
2 په‌روه‌ردگار ڕزگاری خۆیی ڕاگه‌یاند. باشخوازیه‌كه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان ده‌رخست.
3 میهره‌بانییه‌كه‌ی و سه‌رڕاستییه‌كه‌ی به‌یادهێنایه‌وه بۆ ماڵی ئیسڕائیل. ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ڕزگاریی خودای ئێمه‌یان بینی.
4 ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی ده‌نگ هه‌ڵببڕن بۆ په‌روه‌ردگار. ده‌نگ هه‌ڵببڕن و په‌سنی و گۆرانی بڵێن.
5 به عوود په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. به عوود و ده‌نگی سروود.
6 به زوڕنا و ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. به‌رامبه‌ر به په‌روه‌ردگاری پاشا ده‌نگ هه‌ڵببڕن!
7 با ده‌ریا و هه‌رچی تیایه‌تی، با جیهان و دانیشتووانی بگرمێنن.
8 با ڕووباره‌كان چه‌پڵه لێ بده‌ن و چیاكان پێكه‌وه په‌سنی بڵێن
9 له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، چونكه دێت تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به سه‌رڕاستی.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 98: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧