په‌سنییه‌كان 99
99
1 په‌روه‌ردگار پاشایه‌تی ده‌كات. با گه‌لان بله‌رزن. له‌سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان دانیشتووه. با زه‌وی بهه‌ژێت.
2 په‌روه‌ردگار مه‌زنه له سیهیۆن، به‌رزه و به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانه‌وه‌یه.
3 با سوپاسی ناوی مه‌زن و سامناكه‌ت بكه‌ن، پارسایه ئه‌و.
4 پاشا به‌هێزه. حه‌ز له دادپه‌روه‌ری ده‌كات. تۆ ڕاستوڕێكیت چه‌سپاند. ڕه‌وا و دادپه‌روه‌ری له‌نێو یاقوو تۆ دروستت كردووه.
5 په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌رز بكه‌نه‌وه، له ته‌خته‌پێی كڕنۆش ببه‌ن. پارسایه ئه‌و.
6 موشێ و هاڕون له‌نێو كاهینه‌كانی ئه‌ون. ساموئێل له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌ناوی ئه‌و ده‌پاڕێنه‌وه. له په‌روه‌ردگار پاڕانه‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه.
7 به ستوونی هه‌ور قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن. گه‌واهیه‌كانیان پاراست. هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رزه‌ی پێی دان.
8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان، تۆ وه‌ڵامت دانه‌وه. خوداوه‌ندێكی لێبوورده بوویت و تۆڵه سێنه‌ر بوویت له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان.
9 په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌رز بكه‌نه‌وه. كڕنۆش بۆ چیای پارسا‌ی ببه‌ن، چونكه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان پارسایه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 99: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧