ئاشکراکردن 7:12-10
ئاشکراکردن 7:12-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له ئاسماندا بووه جه‌نگ، میخائێل و فریشته‌كانی دژی ئه‌ژدیهاكه هێرشیان برد، ئه‌ژدیهاكه و فریشته‌كانیشی هێرشیان برد، به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له ئاسماندا نه‌ما. ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه فڕێدرایه خواره‌وه، ماره دێرینه‌كه كه به ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه زه‌وی. جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه، چونكه ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له براكانمان، كه شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه خواره‌وه.
ئاشکراکردن 7:12-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاشان لە ئاسماندا بووە شەڕ. میکائیل و فریشتەکانی لە دژی ئەژدیهاکە جەنگان، ئەژدیهاکە و فریشتەکانیشی دژی ئەوان، بەڵام ئەژدیهاکە بەهێز نەبوو، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. ئەژدیهایە گەورەکە فڕێدرایە خوارەوە، مارە دێرینەکە کە بە ئیبلیس و شەیتان ناودەبردرێت، ئەوەی هەموو جیهان گومڕا دەکات، فریشتەکانیشی لەگەڵیدا فڕێدرانە سەر زەوی. جا گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو لە ئاسماندا دەیفەرموو: «ئێستا ڕزگاری و هێز و شانشینی خودامان و دەسەڵاتی مەسیحەکەی هاتووە، چونکە سکاڵاکار لە خوشک و براکانمان، ئەوەی کە شەو و ڕۆژ لەبەردەم خوداماندا سکاڵای لێیان دەکرد، فڕێدرایە خوارەوە.