لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 7:12-9 - Compare All Versions

ئاشکراکردن 7:12-9 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌ ئاسماندا بووه‌ جه‌نگ، میخائێل و فریشته‌كانی دژی ئه‌ژدیهاكه‌ هێرشیان برد، ئه‌ژدیهاكه‌ و فریشته‌كانیشی هێرشیان برد، به‌ڵام ئه‌ژدیهاكه‌ به‌هێز نه‌بوو، شوێنیان له‌ ئاسماندا نه‌ما. ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی.

هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 12 PNTZS

ئاشکراکردن 7:12-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

پاشان لە ئاسماندا بووە شەڕ. میکائیل و فریشتەکانی لە دژی ئەژدیهاکە جەنگان، ئەژدیهاکە و فریشتەکانیشی دژی ئەوان، بەڵام ئەژدیهاکە بەهێز نەبوو، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. ئەژدیهایە گەورەکە فڕێدرایە خوارەوە، مارە دێرینەکە کە بە ئیبلیس و شەیتان ناودەبردرێت، ئەوەی هەموو جیهان گومڕا دەکات، فریشتەکانیشی لەگەڵیدا فڕێدرانە سەر زەوی.

هاوبەشی بکە
ئاشکراکردن 12 KSS