ئاشکراکردن 1:2-5
ئاشکراکردن 1:2-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی ئه‌پیسۆس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی به ده‌ستی ڕاستی گرتووه و به ناوه‌ڕاستی حه‌وت چرادانه زێڕینه‌كه‌دا ڕێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ: ئاگادارم له كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه نا‌توانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه كه خۆیان به په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به درۆزن ده‌رچوون، دانت به‌خۆت داگرت و له‌پێناوی ناوی من به‌رگه‌ت گرت و كۆڵت نه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ خۆشویستنه‌كه‌ی یه‌كه‌مینت به‌لاوه ناوه. جا به بیرت بێته‌وه له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه بكه، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه. ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه دێمه لات و چرادانه‌كه‌ت له شوێنی خۆی لاده‌ده‌م.
ئاشکراکردن 1:2-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ فریشتەی کڵێساکەی ئەفەسۆس بنووسە: ئەوەی حەوت ئەستێرەکەی بە دەستی ڕاستی گرتووە و بە ناو حەوت چرادانە زێڕینەکەدا هاتوچۆ دەکات، دەفەرموێ: «ئاگام لە کردار و ماندووبوون و دانبەخۆداگرتنتە. دەزانم کە نا‌توانیت بەرگەی خراپەکاران بگریت و ئەوانەشت تاقی کردەوە کە خۆیان بە نێردراو دەزانن بەڵام نێردراو نین و بە درۆزن دەرچوون، دانت بە خۆتدا گرت و لەبەر ناوی من بەرگەت گرت و کۆڵت نەدا. «بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ خۆشەویستییەکەی جارانت بەلاوە ناوە. بەبیرت بێتەوە لە چ پایەیەکی بەرز کەوتیت! تۆبە بکە و کارەکانی پێشترت دووبارە بکەرەوە. ئەگەر تۆبە نەکەیت، دێمە لات و چرادانەکەت لە شوێنی خۆی لادەدەم.