ئاشکراکردن 3:8-5
ئاشکراکردن 3:8-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فریشته‌یه‌كی دیكه‌ش هات و له‌لای قوربانگا وه‌ستا، بخووردانێكی زێڕینی پێ‌بوو. بخوورێكی زۆریشی پێدرا تاكو له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارسا‌كان له‌سه‌ر قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌خت پێشكه‌شی بكات. له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارسا‌كان دووكه‌ڵی بخوور له ده‌ستی فریشته‌كه له‌به‌رده‌م خودا به‌رزبووه‌وه. فریشته‌كه‌ش بخووردانه‌كه‌ی برد و له قوربانگاكه پڕی كرد له ئاگر و فڕێیدایه سه‌ر زه‌وی، له‌وێدا بووه ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه و بروسكه و بوومه‌له‌رزه.
ئاشکراکردن 3:8-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فریشتەیەکی دیکەش هات و لەلای قوربانگاکە وەستا، بخووردانێکی زێڕینی پێ‌بوو. بخوورێکی زۆریشی پێ‌درابوو تاکو لەگەڵ نوێژی گەلی پیرۆزی خودا لەسەر ئەو قوربانگا زێڕینەی کە لەبەردەم تەختەکەیە پێشکەشی بکات. لەگەڵ نوێژەکانی گەلی پیرۆزی خودا، دووکەڵی بخوور لە دەستی فریشتەکە لەبەردەم خودا بەرزبووەوە. فریشتەکەش بخووردانەکەی برد و لە قوربانگاکە پڕی کرد لە ئاگر و فڕێیدایە سەر زەوی. ئیتر بوو بە هەورەگرمە و دەنگەدەنگ و هەورە بروسکە، پاشان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا.