بینین 8
8
1 كاتێ مۆری حه‌وته‌می كرده‌وه، نزیكه‌ی نیو كاژێر بێده‌نگیه‌ک ئاسمانی گرته‌وه. 2 حه‌وت فریشته‌كه‌م بینی كه له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستن، حه‌وت كه‌ڕه‌نایان پێ‌درابوو. 3 فریشته‌یه‌كی دیكه‌ش هات و له‌لای قوربانگا وه‌ستا، بخووردانێكی زێڕینی پێ‌بوو. بخوورێكی زۆریشی پێدرا تاكو له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارسا‌كان له‌سه‌ر قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌خت پێشكه‌شی بكات. 4 له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارسا‌كان دووكه‌ڵی بخوور له ده‌ستی فریشته‌كه له‌به‌رده‌م خودا به‌رز‌بووه‌وه. 5 فریشته‌كه‌ش بخووردانه‌كه‌ی برد و له قوربانگاكه پڕی كرد له ئاگر و فڕێیدایه سه‌ر زه‌وی، له‌وێدا بووه ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه و بروسكه و بوومه‌له‌رزه.
6 ئیتر حه‌وت فریشته‌كه‌ی حه‌وت كه‌ڕه‌ناكه‌یان پێ‌بوو خۆیان بۆ لێدانی كه‌ڕه‌نا سازكرد. 7 فریشته‌ی یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌رزه و ئاگری تێكه‌ڵ به خوێن په‌یدابوو، فڕێدرانه زه‌وی. سێیه‌كی دره‌خته‌كانی زه‌وی سووتان و هه‌موو گیایه‌كی سه‌وز سووتا.
8 فریشته‌ی دووه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و شتێكی وه‌كو چیایه‌كی گه‌وره‌ی گڕگرتوو فڕێدرایه ده‌ریاوه. سێیه‌كی ده‌ریاكه‌ش بووه خوێن، 9 سێیه‌كی بوونه‌وه‌رانی زیندووی ده‌ریا مردن، سێیه‌كی كه‌شتییه‌كانیش تێك‌شكان.
10 فریشته‌ی سێیه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرشنگداری وه‌ک چرا له ئاسمانه‌وه كه‌وته سه‌ر سێیه‌كی ڕووبار و كانیاوه‌كان. 11 هه‌ساره‌كه‌ش ناوی تاڵاو بوو. سێیه‌كی ئاو تاڵ بوو، خه‌ڵكانێكی زۆریش له‌به‌ر تاڵی ئاوه‌كه مردن.
12 فریشته‌ی چواره‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، سێیه‌كی خۆر و سێیه‌كی مانگ و سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كان لێدران، تاكو سێیه‌كیان تاریک بن و ڕۆژ سێیه‌كی ڕووناكی نه‌دات و شه‌ویش ئاوا. 13 پاشان ته‌ماشام كرد، بیستم فریشته‌یه‌كی هه‌ڵفڕیو له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا، به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “واوه‌یلا! واوه‌یلا! واوه‌یلا بۆ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ڕه‌نا كه ماوه و سێ فریشته‌كه‌ی دیكه كه خه‌ریكن كه‌ڕه‌ناكانیان لێده‌ن!”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 8: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧