بینین 7
7
1 پاش ئه‌مه چوار فریشته‌م بینی له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌ی زه‌وی ڕاوه‌ستابوون، چوار باكه‌ی زه‌وییان گرتبوو تاكو بۆ سه‌ر زه‌وی و سه‌ر ده‌ریا و سه‌ر هیچ دره‌ختێک هه‌ڵنه‌كه‌ن. 2 فریشته‌یه‌كی دیكه‌شم بینی له خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌كه‌وت مۆری خودای زیندووی پێ‌بوو، به ده‌نگێكی مه‌زن بانگی چوار فریشته‌كه‌ی كرد، كه پێیان درابوو زیان به زه‌وی و ده‌ریا بگه‌یه‌نن. 3 وتی: “زیان به زه‌وی و ده‌ریا و دره‌خت مه‌گه‌یه‌نن، تاكو نێوچه‌وانی به‌نده‌كانی خوداوه‌ندمان مۆر ده‌كه‌ین”. 4 گوێم له ژماره‌ی مۆركراوان بوو كه سه‌د و چل و چوار هه‌زار بوون، له هه‌موو هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل بوون. 5 له هۆزی ئيهوودا دوازده هه‌زار مۆركراو، له هۆزی ڕائوبین دوازده هه‌زار مۆركراو، له هۆزی گاد دوازده هه‌زار مۆركراو، 6 له هۆزی ئه‌شیر دوازده هه‌زار مۆركراو، له هۆزی نه‌پتالیم دوازده هه‌زار مۆركراو، له هۆزی مینه‌شێ دوازده هه‌زار مۆركراو، 7 له هۆزی شیمعون دوازده هه‌زار مۆركراو، له هۆزی لیوی دوازده هه‌زار مۆركراو، له هۆزی ئیساخه‌ر دوازده هه‌زار مۆركراو، 8 له هۆزی زوۆولوون دوازده هه‌زار مۆركراو، له هۆزی یۆسپ دوازده هه‌زار مۆركراو، له هۆزی بنیامین دوازده هه‌زار مۆركراو.
9 پاش ئه‌مه سه‌یرم كرد كۆمه‌ڵانێكی زۆرم بینی كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت، له هه‌موو نه‌ته‌وه و هۆز و گه‌ل و زمانێک، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه و كاوڕه‌كه ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ردابوو و لقه دارخورمایان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، 10 به ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “ڕزگاری هی خوداوه‌ندمانه، كه له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه و بۆ كاوڕه‌كه‌یه”. 11 هه‌موو فریشته‌كان له ده‌وری ته‌خته‌كه ڕاوه‌ستابوون، پیره‌كان و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه به ڕوودا كه‌وتن و كڕنۆشیان بۆ خودا برد، 12 وتیان: “ئامین! ستایش و شكۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خوداوه‌ندمانه، تاهه‌تایه! ئامین!” 13 دوایی یه‌كێک له پیره‌كان لێی پرسیم: “ئه‌م سپی پۆشانه كێن؟ له‌كوێوه هاتوون؟” 14 منیش پێم وت: “گه‌وره‌م، تۆ ده‌زانیت”. پێی وتم: “ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه له ته‌نگانه مه‌زنه‌كه‌وه هاتوون و جله‌كانیان به خوێنی كاوڕه‌كه شوشتووه و سپی كردووه. 15 بۆیه له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودادان و شه‌و و ڕۆژ له په‌رستگاكه‌ی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن، دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش دایانده‌پۆشێت. 16 ئیتر نه برسی ده‌بن و نه تینوو، نه هه‌تاو لێیان ده‌دات و نه گه‌رمی، 17 چونكه كاوڕه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه شوانێتییان ده‌كات و به‌ره‌و كانییه‌كانی ئاوی زیندوویان ده‌بات، خودا‌ش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 7: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧