ڕۆما 10:14-13
ڕۆما 10:14-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام تۆی بۆچی براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ یان بۆچی سووكایه‌تی به براكه‌ت ده‌كه‌یت؟ چونكه هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ڕاده‌وه‌ستین، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: به گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ من چۆک داده‌دات، هه‌موو زمانێک دان به خودا ده‌نێت} . كه‌واته، هه‌ریه‌ک له ئێمه سه‌باره‌ت به خۆی هه‌ژماردێک ده‌داته خودا. ئیتر با یه‌كتری تاوانبار نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باشتره ئه‌م بڕیاره بده‌ن: كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م برا دانه‌نرێت.
ڕۆما 10:14-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر تۆ بۆچی خوشکت یان براکەت تاوانبار دەکەیت؟ یان بۆچی سووکایەتییان پێ دەکەیت؟ چونکە هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی خودا ڕادەوەستین، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ: بە گیانی خۆم، هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دادەدات، هەموو زمانێک دان بە خودا دەنێت.﴾ کەواتە، هەریەک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بداتە خودا. لەبەر ئەوە ئیتر با یەکتری تاوانبار نەکەین، بەڵکو باشترە ئەم بڕیارە بدەن: کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم خوشک یان برا دانەنرێت.