ڕۆما 13:14-23
ڕۆما 13:14-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر با یه‌كتری تاوانبار نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باشتره ئه‌م بڕیاره بده‌ن: كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م برا دانه‌نرێت. له ئیشۆعی په‌روه‌ردگاردا ده‌زانم و دڵنیام كه شتێک له خۆیدا گڵاو نییه، مه‌گه‌ر یه‌كێک به گڵاوی بزانێت، بۆ ئه‌و گڵاوه. ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆراكت براكه‌ت دڵته‌نگ بێت، ئیتر به‌گوێره‌ی خۆشویستن ڕه‌فتار ناكه‌یت. جا به خۆراكت ئه‌و كه‌سه له‌ناومه‌به كه مه‌سیح له پێناوی مردووه. مه‌هێڵن شتێک كه بۆ ئێوه چاكه، خه‌ڵكی به خراپه باسی بكات. چونكه پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه نییه، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه له ڕووحی پارسادا. چونكه ئه‌وه‌ی له‌مه ڕاژه‌ی مه‌سیح بكات، به ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه. كه‌واته با به‌م شتانه‌وه كۆشش بكه‌ین كه بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه. له پێناوی خۆراک كاری خودا وێران مه‌كه. هه‌موو شته‌كان پێگه‌ردن، به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر ببێته كۆسپ خراپه بیخوات. باشه گۆشت نه‌خۆیت و مه‌ی نه‌خۆیته‌وه و شتێک نه‌كه‌یت براكه‌ت ساتمه‌ی لێ بكات یان لاواز بێت. باوه‌ڕت هه‌یه؟ با له‌به‌رده‌م خودا بۆ خۆت بێت! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات له‌و شته‌ی په‌سه‌ندی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومان بكات، ئه‌گه‌ر بخوات تاوانبار ده‌كرێت، چونكه له باوه‌ڕه‌وه نییه. هه‌ر شتێک له باوه‌ڕدا نه‌بێت گوناهه.
ڕۆما 13:14-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوە ئیتر با یەکتری تاوانبار نەکەین، بەڵکو باشترە ئەم بڕیارە بدەن: کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم خوشک یان برا دانەنرێت. بەهۆی عیسای خاوەن شکۆوە دەزانم و دڵنیام کە هیچ شتێک لە خۆیدا گڵاو نییە، بەڵام ئەگەر کەسێک بە گڵاوی بزانێت، ئەوە تەنها لە لای ئەو کەسە گڵاوە. ئەگەر بەهۆی خۆراکەوە خوشک یان براکەت دڵتەنگ بێت، ئیتر بەگوێرەی خۆشەویستی ناژیت. بەهۆی خۆراکەوە ئەو کەسە لەناو مەبە کە مەسیح لە پێناویدا مردووە. مەهێڵن خەڵکی بە خراپە باسی شتێک بکات کە بۆ ئێوە چاکە، چونکە پاشایەتی خودا خواردن و خواردنەوە نییە، بەڵکو ڕاستودروستی و ئاشتی و خۆشییە لە ڕۆحی پیرۆزدا. هەرکەسێک بەم شێوەیە خزمەتی مەسیح بکات، جێگای ڕەزامەندی خودا دەبێت و خەڵکیش متمانەی پێ دەکەن. کەواتە با تێ‌بکۆشین لە پێناوی ئەوەی بەرەو ئاشتی و بنیادنانی یەکترمان دەبات. لە پێناوی خۆراک کاری خودا وێران مەکە. هەموو شتەکان پاکن، بەڵام خراپە ئەگەر بێت‌و کەسێک بە خواردنیی ببێتە کۆسپ بۆ کەسێکی دیکە. باشە گۆشت نەخۆیت و شەراب نەخۆیتەوە و شتێک نەکەیت ببێتە هۆکاری کەوتنی خوشکەکەت یان براکەت. ئەو باوەڕەی هەتە، با لەبەردەم خودا بۆ خۆت بێت. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی خۆی تاوانبار ناکات لەو شتەی کە پەسەندی دەکات. بەڵام ئەوەی گومان بکات، ئەگەر بخوات تاوانبار دەکرێت، چونکە لە باوەڕەوە نییە. هەر شتێک لە باوەڕەوە نەبێت گوناهە.