لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 1:2-4 - Compare All Versions

ڕۆما 1:2-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

بۆیه‌ تۆ بێ بیانوویت ئه‌ی مرۆڤ، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی حوكم ده‌ده‌یت، چونكه‌ به‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ حوكم ده‌ده‌یت، خۆت تاوانبار ده‌كه‌یت، چونكه‌ تۆ كه‌ حوكم ده‌ده‌یت، خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت! ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ حوكمی خودا ڕه‌وایه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن. ئایا ئه‌ی مرۆڤ، كه‌ حوكم ده‌ده‌یته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت له‌ حوكمی خودا ده‌رباز ده‌بیت؟ یان گاڵته‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیی نیانی و نه‌رمی و پشوودرێژییه‌كه‌ی دێت؟ نازانیت نیانیی خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردنت ده‌بات؟

هاوبەشی بکە
ڕۆما 2 PNTZS

ڕۆما 1:2-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کەواتە ئەی مرۆڤ، هیچ بیانووێکت نییە کە حوکمی کەسێکی دیکە دەدەیت، چونکە بەوەی خەڵکی پێ حوکم دەدەیت، خۆت تاوانبار دەکەیت، لەبەر ئەوەی تۆ کە حوکم دەدەیت، خۆشت هەمان شت دەکەیت. بەڵام دەزانین حوکمی خودا ڕاستە بەسەر ئەوانەی ئەم شتانە دەکەن. کەواتە ئەی ئەو مرۆڤەی ئەوانە حوکم دەدەیت کە ئەم شتانە دەکەن و خۆشت هەمان شت دەکەیت، وا دەزانیت لە حوکمی خودا دەرباز دەبیت؟ یان گاڵتەت بە دەوڵەمەندی نەرمونیانی و ئارامی و پشوودرێژییەکەی دێت؟ نازانیت نەرمونیانی خودا بەرەو تۆبەکردنت دەبات؟

هاوبەشی بکە
ڕۆما 2 KSS