ڕۆما 19:4-25
ڕۆما 19:4-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باوه‌ڕیشی لاواز نه‌بوو كه بینی له‌شی وا مردووه، نزیكه‌ی سه‌د ساڵ بوو، هه‌روه‌ها مردوویه‌تی منداڵدانی سارا. به بێباوه‌ڕی گومانی له به‌ڵێنی خودا نه‌كرد، به‌ڵكو له باوه‌ڕ به‌هێز بوو و خودای شكۆدار كرد، دڵنیابوو كه خودا توانای هه‌یه به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر. بۆیه {به بێتاوانیی بۆی دانرا} . ئه‌وه‌ی نووسراوه: {بۆی دانرا} ته‌نها له پێناوی ئه‌و نه‌بوو، به‌ڵكو له پێناوی ئێمه‌شه، جا بۆمان به بێتاوانی داده‌نرێت، كه باوه‌ڕمان هه‌یه به‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستانده‌وه. ئه‌وه‌ی له پێناوی گوناهه‌كانمان به ڕاده‌ست كرا و له پێناوی بێتاوانكردنمان هه‌ستێنرایه‌وه.
ڕۆما 19:4-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باوەڕیشی لاواز نەبوو کە بینی لەشی وا مردووە، چونکە تەمەنی نزیکەی سەد ساڵ بوو، هەروەها سارای ژنیشی لە سکوزا چووبووەوە. بە بێباوەڕی گومانی لە بەڵێنی خودا نەکرد، بەڵکو باوەڕی بەهێز بوو و خودای شکۆدار کرد، دڵنیابوو کە خودا توانای هەیە بەڵێنی خۆی بباتەسەر. لەبەر ئەمە ﴿بە ڕاستودروستی بۆی دانرا.﴾ ئەوەی نووسراوە: ﴿بۆی دانرا﴾ تەنها لە پێناوی ئەودا نەبوو، بەڵکو لە پێناوی ئێمەشدا بوو، جا بۆمان بە ڕاستودروستی دادەنرێت، کە باوەڕمان هەیە بەوەی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە. ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان بە گرتن درا و لە پێناوی بێتاوانکردنمان هەستێنرایەوە.