ڕۆما 2:4-5
ڕۆما 2:4-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وڕاهه‌م به كردار بێ‌تاوان بووایه شانازی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌ک له‌لای خودا. چونكه په‌رتووكه‌كه چی ده‌فه‌رمووێ؟ {ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به بێتاوانیی بۆ دانرا} . ئه‌وه‌ی ئاوا كارده‌كات، كرێیه‌كه‌ی به به‌خشش بۆ دانانرێت، به‌ڵكو به قه‌رز داده‌نرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كار ناكات، به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه خودا خوانه‌ناس بێ‌تاوان ده‌كات، ئه‌وا باوه‌ڕه‌كه‌ی بۆی به بێتاوانی داده‌نرێت.
ڕۆما 2:4-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر ئیبراهیم بە کردار بێ‌تاوان بووایە شانازی دەکرد، بەڵام نەک لەلای خودا. ئایا لەو بارەیەوە نووسراوە پیرۆزەکە چی دەفەرموێ؟ ﴿ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.﴾ ئەو کەسەی کار دەکات، کرێیەکەی بە دیاریی دانانرێت، بەڵکو مافی خۆیەتی. بەڵام ئەوەی کار ناکات، بەڵکو باوەڕی بەوە هەیە کە خودا گوناهبار بێ‌تاوان دەکات، ئەوا باوەڕەکەی بە ڕاستودروستی بۆ دادەنرێت.