ڕۆما 12:7-25
ڕۆما 12:7-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته ته‌ورات پارسایه، ڕاسپارده‌ش پارسا و دادپه‌روه‌ر و چاكه. باشه، ئایا چاكه بۆ من بووه‌ته مه‌رگ؟ حاشا! به‌ڵكو گوناه، تاكو ده‌ركه‌وێت كه به ڕاستی گوناهه، به‌هۆی چاكه‌وه مه‌رگ له مندا هێنایه كایه‌وه، تاكو به‌هۆی ڕاسپارده‌كه ئاشكرا بێت كه گوناه به ته‌واوه‌تی خراپه. ئێمه ده‌زانین ته‌ورات ڕووحییه، به‌ڵام من جه‌سته‌ییم و له گوناهه‌دا فرۆشراوم. ئیتر نازانم چی ده‌كه‌م. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕقم لێیه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه نامه‌وێت، ئه‌وسا ته‌ورات په‌سه‌ند ده‌كه‌م كه باشه. ئیتر من نیم كه واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی كه له مندا نیشته‌جێیه. چونكه ده‌زانم هیچ چاكه‌یه‌ک له مندا نیشته‌جێ نییه، واتا له جه‌سته‌مدا. چونكه خواست له‌لام ئاماده‌یه، به‌ڵام توانای چاكه‌كردنم نییه. چونكه ئه‌و چاكه‌یه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و خراپه‌ی كه نامه‌وێت ئه‌وه ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م كرد كه نامه‌وێت، ئیتر ئه‌وه من نیم كه ده‌یكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی له مندا نیشته‌جێیه. كه‌واته یاسایه‌ک ده‌بینم كاتێ ده‌مه‌وێت چاكه بكه‌م، خراپه له‌لام ئاماده‌یه. چونكه له ناخمدا به ته‌وراتی خودا دڵشادم، به‌ڵام یاسایه‌كی دیكه له ئه‌ندامانم ده‌بینم، به‌ربه‌ره‌كانێی یاسای هزرم ده‌كات و ده‌مكاته دیلی یاسای گوناه كه له ئه‌ندامانمدایه. ئای له منی مرۆڤی به‌دبه‌خت! كێ له له‌شی ئه‌م مه‌رگه ڕزگارم ده‌كات؟ سوپاسی خودا ده‌كه‌م، به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان! كه‌واته به هزری خۆم ڕاژه‌ی ته‌وراتی خودا ده‌كه‌م، به‌ڵام به جه‌سته، یاسای گوناه.
ڕۆما 12:7-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە تەورات پیرۆزە، ڕاسپاردەش پیرۆز و دادپەروەر و چاکە. ئایا چاکە بۆ من بووەتە مایەی مردن؟ حاشا! بەڵکو گوناه بەهۆی چاکەوە مردنی لە مندا هێنایە کایەوە، بۆ ئەوەی دەربکەوێت کە گوناه بە ڕاستی گوناهە و تاکو لە ڕێگەی ڕاسپاردەکەوە ئاشکرابێت کە گوناه تەواو خراپە. ئێمە دەزانین تەورات ڕۆحییە، بەڵام من دنیاییم و وەک کۆیلە فرۆشراوم بە گوناه. ئیتر نازانم چی دەکەم، چونکە ئەوەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەوە دەکەم کە ڕقم لێیەتی. ئەگەر ئەوە بکەم کە نامەوێت، ئەوسا تەورات پەسەند دەکەم کە باشە. ئیتر من نیم کە وا دەکەم، بەڵکو ئەو گوناهەی لە مندا نیشتەجێیە، چونکە دەزانم هیچ چاکەیەک لە مندا نیشتەجێ نییە، واتا لە سروشتی دنیاییمدا. خواست لەلام ئامادەیە، بەڵام توانای چاکەکردنم نییە، چونکە ئەو چاکەیەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەو خراپەی کە نامەوێت ئەوە دەکەم. ئەگەر ئەوەم کرد کە نامەوێت، ئیتر ئەوە من نیم کە دەیکەم، بەڵکو ئەو گوناهەی لە مندا نیشتەجێیە. کەواتە ئەم یاسایە دەبینم: کاتێک دەمەوێت چاکە بکەم، خراپە لەلام ئامادەیە، چونکە لە ناخمدا بە شەریعەتی خودا دڵشادم، بەڵام یاسایەکی دیکە لە ئەندامانی جەستەمدا دەبینم، کە بەربەرەکانێی یاسای هزرم دەکات و دەمکاتە دیلی یاسای گوناه کە لە ئەندامەکانی جەستەمدایە. ئای لە منی مرۆڤی بەدبەخت! کێ فریام دەکەوێت لەدەست ئەم جەستەیەم کە بۆ مردنە؟ سوپاسی خودا دەکەم کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە دەربازم دەکات! کەواتە بە بیری خۆم خزمەتی شەریعەتی خودا دەکەم، بەڵام بە سروشتی دنیاییم خزمەتی یاسای گوناه دەکەم.