لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 14:7-21

ڕۆما 14:7-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئێمه‌ ده‌زانین ته‌ورات ڕووحییه‌، به‌ڵام من جه‌سته‌ییم و له‌ گوناهه‌دا فرۆشراوم. ئیتر نازانم چی ده‌كه‌م. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕقم لێیه‌تی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ نامه‌وێت، ئه‌وسا ته‌ورات په‌سه‌ند ده‌كه‌م كه‌ باشه‌. ئیتر من نیم كه‌ واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی كه‌ له‌ مندا نیشته‌جێیه‌. چونكه‌ ده‌زانم هیچ چاكه‌یه‌ک له‌ مندا نیشته‌جێ نییه‌، واتا له‌ جه‌سته‌مدا. چونكه‌ خواست له‌لام ئاماده‌یه‌، به‌ڵام توانای چاكه‌كردنم نییه‌. چونكه‌ ئه‌و چاكه‌یه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و خراپه‌ی كه‌ نامه‌وێت ئه‌وه‌ ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م كرد كه‌ نامه‌وێت، ئیتر ئه‌وه‌ من نیم كه‌ ده‌یكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی له‌ مندا نیشته‌جێیه‌. كه‌واته‌ یاسایه‌ک ده‌بینم كاتێ ده‌مه‌وێت چاكه‌ بكه‌م، خراپه‌ له‌لام ئاماده‌یه‌.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 7 بخوێنەوە