ڕۆما 4:7-8
ڕۆما 4:7-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته براكانم، ئێوه‌ش به له‌شی مه‌سیح سه‌باره‌ت به ته‌ورات مردن، تاكو ببنه هی یه‌كێكی دیكه، بۆ ئه‌وی كه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێنرایه‌وه، تاكو بۆ خودا به‌رهه‌م بده‌ین. چونكه كاتێ له جه‌سته‌دا بووین، ئاره‌زووه‌كانی گوناه كه به‌هۆی ته‌وراته له ئه‌ندامه‌كانماندا كاری ده‌كرد، تاكو بۆ مه‌رگ به‌رهه‌م بده‌ین. به‌ڵام ئێستا به مه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی پێی به‌سترابووینه‌وه له ته‌ورات ئازاد كراوین، تاكو به نوێیه‌تی ڕووح ڕاژه بكه‌ین، نه‌ک به كۆنییه‌تی پیت. كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا ته‌ورات گوناهه؟ حاشا! به‌ڵكو به‌هۆی ته‌وراته‌وه نه‌بێت گوناهم نه‌ده‌ناسی. چونكه هه‌وه‌سم نه‌ده‌زانی ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌یووتایه {هه‌وه‌سبازی مه‌كه!} به‌ڵام گوناه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی قۆسته‌وه و هه‌موو هه‌وه‌سێكی له مندا وروژاند، چونكه گوناه به‌بێ ته‌ورات مردووه.
ڕۆما 4:7-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر براکانم، ئێوەش بە لەشی مەسیح سەبارەت بە شەریعەت مردن، تاکو ببنە هی کەسێکی دیکە، ئەو کەسەی لەناو مردووان هەستێنرایەوە، تاکو بۆ خودا بەرهەم بدەین، چونکە کاتێک لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایی دەژیاین، ئارەزووەکانی گوناه بەهۆی شەریعەتەوە لە ئەندامەکانی لەشماندا کاری دەکرد، بۆیە ئەو کارانەی دەمانکرد دەبوونە هۆی مردن. بەڵام ئێستا ئازاد بووین لە شەریعەتی تەورات، مردین سەبارەت بەوەی ئێمەی بەستبووەوە، تاکو بە ڕێگای نوێی ڕۆحی پیرۆز خزمەت بکەین، نەک بە ڕێگای کۆنی شەریعەتی نووسراو. کەواتە چی بڵێین؟ ئایا تەورات خۆی سەرچاوەی گوناهە؟ حاشا! چونکە لە ڕێگەی شەریعەتی تەوراتەوە نەبووایە، گوناهم نەدەناسی. هەروەها واتای تەواوی چاوچنۆکیم نەدەزانی ئەگەر تەورات نەیگوتایە ﴿چاو مەبڕە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.﴾ بەڵام گوناه ئەم ڕاسپاردەیەی قۆستەوە و هەموو چاوچنۆکییەکی لە مندا وروژاند، چونکە گوناه بەبێ شەریعەت مردووە.