لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 7:7-13

ڕۆما 7:7-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئایا ته‌ورات گوناهه‌؟ حاشا! به‌ڵكو به‌هۆی ته‌وراته‌وه‌ نه‌بێت گوناهم نه‌ده‌ناسی. چونكه‌ هه‌وه‌سم نه‌ده‌زانی ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌یووتایه‌ {هه‌وه‌سبازی مه‌كه‌!} به‌ڵام گوناه‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی قۆسته‌وه‌ و هه‌موو هه‌وه‌سێكی له‌ مندا وروژاند، چونكه‌ گوناه‌ به‌بێ ته‌ورات مردووه‌. منیش له‌پێشا به‌بێ ته‌ورات ده‌ژیام. به‌ڵام كاتێ ڕاسپارده‌ هات، گوناه‌ هاته‌ ژیان و منیش مردم. بینیم هه‌مان ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ ژیانه‌ بۆ من بۆ مه‌رگه‌. چونكه‌ گوناه‌ ڕاسپارده‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ و منی خه‌ڵه‌تاند و به‌و منی كوشت. كه‌واته‌ ته‌ورات پارسایه‌‌، ڕاسپارده‌ش پارسا و دادپه‌روه‌ر و چاكه‌. باشه‌، ئایا چاكه‌ بۆ من بووه‌ته‌ مه‌رگ؟ حاشا! به‌ڵكو گوناه‌، تاكو ده‌ركه‌وێت كه‌ به‌ ڕاستی گوناهه‌، به‌هۆی چاكه‌وه‌ مه‌رگ له‌ مندا هێنایه‌ كایه‌وه‌، تاكو به‌هۆی ڕاسپارده‌كه‌ ئاشكرا بێت كه‌ گوناه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خراپه‌.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 7 بخوێنەوە

ڕۆما 7:7-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کەواتە چی بڵێین؟ ئایا تەورات خۆی سەرچاوەی گوناهە؟ حاشا! چونکە لە ڕێگەی شەریعەتی تەوراتەوە نەبووایە، گوناهم نەدەناسی. هەروەها واتای تەواوی چاوچنۆکیم نەدەزانی ئەگەر تەورات نەیگوتایە ﴿چاو مەبڕە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.﴾ بەڵام گوناه ئەم ڕاسپاردەیەی قۆستەوە و هەموو چاوچنۆکییەکی لە مندا وروژاند، چونکە گوناه بەبێ شەریعەت مردووە. منیش پێشتر بەبێ شەریعەت دەژیام، بەڵام کاتێک ڕاسپاردە هات، گوناه هاتە ژیان و منیش مردم. بینیم هەمان ئەو ڕاسپاردەیەی مایەی ژیانە، بۆ من مردنە، چونکە گوناه ڕاسپاردەکەی قۆستەوە و منی خەڵەتاند و بەو منی کوشت. کەواتە تەورات پیرۆزە، ڕاسپاردەش پیرۆز و دادپەروەر و چاکە. ئایا چاکە بۆ من بووەتە مایەی مردن؟ حاشا! بەڵکو گوناه بەهۆی چاکەوە مردنی لە مندا هێنایە کایەوە، بۆ ئەوەی دەربکەوێت کە گوناه بە ڕاستی گوناهە و تاکو لە ڕێگەی ڕاسپاردەکەوە ئاشکرابێت کە گوناه تەواو خراپە.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 7 بخوێنەوە