په‌سنییه‌كان 2
2
1 بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژان و گه‌لان بیری ناڕه‌وایان كرده‌وه؟
2 پاشایانی زه‌وی هه‌ستان و سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه پیلانیان دژی په‌روه‌ردگار و مه‌سیحه‌كه‌ی گێڕا و وتیان:
3 “با كۆته‌كانیان ببڕینه‌وه و زنجیره‌كانیان له خۆمان فرێ بده‌ین”.
4 دانیشتووی ئاسمانان پێده‌كه‌نێت، په‌روه‌ردگار گاڵته‌یان پێده‌كات.
5 ئینجا به تووڕه‌یی خۆی قسه‌یان پێده‌كات، به قینی خۆی ده‌یانهه‌ژێنێت:
6 “به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسا‌ی خۆم چه‌وركردووه”.
7 من فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم: پێی وتم: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت.
8 داوام لێ بكه، نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌م به میراتت، ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ده‌كه‌م به موڵكی تۆ.
9 به گۆچانێكی ئاسنین ده‌یانڕوخێنێت و وه‌ک گۆزه‌یه‌كی گڵین ده‌یانشكێنیت”.
10 جا ئه‌ی پاشایان، ئاقڵ بن. فه‌رمانڕه‌وایانی زه‌وی، ڕێزدار بن.
11 به ترسه‌وه په‌روه‌ردگار بپه‌رستن، به له‌رزه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن.
12 ڕۆڵه‌كه ماچ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تووڕه ببێت و له ڕێگای خۆتان ته‌فروتونا بن، چونكه تووڕه‌ییه‌كه‌ی زوو دێته جۆش. به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستن.
Επιλέχθηκαν προς το παρόν:
په‌سنییه‌كان 2: PNTZS
Επισημάνσεις
Κοινοποίηση
Αντιγραφή

Θέλετε να αποθηκεύονται οι επισημάνσεις σας σε όλες τις συσκευές σας; Εγγραφείτε ή συνδεθείτε
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧