په‌سنییه‌كان 7
7
پاڕانه‌وه‌یه‌كی داویده، له‌به‌ر وته‌كانی كوشی بنیامینی بۆ په‌روه‌ردگار چڕییه‌تی.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه، پشت به تۆم به‌ست. له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاوم ده‌نێن ڕزگارم بكه و ده‌ربازم بكه.
2 ئه‌گینا وه‌ک شێر په‌لامارم ده‌ده‌ن، پارچه‌پارچه‌م ده‌كه‌ن و كه‌سیش نییه ده‌ربازم بكات.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه، ئه‌گه‌ر من وام كردووه، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانم نه‌ڕاوه‌ییان كردووه،
4 ئه‌گه‌ر خراپه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی له‌گه‌ڵمدا ده‌ژیێت، یان به‌بێ هۆ دوژمنه‌كه‌مم تاڵان كردووه،
5 با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێبگرێت، با ژیانم پێشێل بكات له‌سه‌ر زه‌وی و شكۆمه‌ندیم بكه‌وێته نێو گڵ. سیلاه.
6 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به تووڕه‌یی خۆت ڕاپه‌ڕه. دژی قینی دوژمنه‌كانم ڕاستبه‌ره‌وه. ڕاسپارده‌ت ڕه‌وایه.
7 كۆڕی گه‌لان له ده‌وری خۆت ببه‌سته و له به‌رزاییه‌وه فه‌رمانڕه‌واییان به‌سه‌ردا بكه.
8 په‌روه‌ردگار دادوه‌ریی گه‌لان ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌پێی مافی خۆم دادگاییم بكه، به‌گوێره‌ی ته‌واویی گیانم.
9 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری چاكخواز، كه مێشک و دڵه‌كان ده‌پشكنی، خراپه‌ی به‌دكاران نابود بكه و خوداناسان پایه‌دار بكه.
10 خودا قه‌ڵغانی منه، ئه‌وه‌ی دڵڕاسته‌كان ڕزگار ده‌كات.
11 خودا دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ره، هه‌موو ڕۆژێكیش تووڕه ده‌بێت.
12 ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌گه‌ڕێته‌وه، خودا شمشێره‌كه‌ی خۆی تیژ ده‌كات، كه‌وانه‌كه‌ی ده‌چه‌مێنێته‌وه و ژێیه‌كه‌ی توند ده‌كات.
13 چه‌كی مه‌رگ ئاڕاسته‌ی ده‌كات. تیره‌كانی گڕدار ده‌كات.
14 ئه‌وه‌تا به‌دكار به خراپه‌وه ژانی گرتووه. به ماندووبوون سكی پڕ بووه و درۆی ده‌بێت.
15 چاڵێک هه‌ڵده‌كه‌نێت و قووڵی ده‌كات، به‌ڵام خۆی ده‌كه‌وێته ئه‌و چاڵه‌ی كه دروستی كردووه.
16 ماندووبوونه‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه و تاریكییه‌كه‌شی به باڵای خۆیدا ده‌بارێت.
17 سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م بۆ چاكخوازیه‌كه‌ی، په‌سنی بۆ ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌به‌رز ده‌ڵێم.
انتخاب شده:
په‌سنییه‌كان 7: PNTZS
هایلایت
به اشتراک گذاشتن
کپی
می خواهید نکات برجسته خود را در همه دستگاه های خود ذخیره کنید؟ برای ورودثبت نام کنید یا اگر ثبت نام کرده اید وارد شوید
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

: